''پێویستە هەلومەرجی ئازادی ئۆجالان دابین بکرێت''

لەئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەم پارتیدا ڕاگەیاندرا بۆ ئەوەی ئاشتی و چارەسەری ببێتە بژاردەیەکی ڕاستەقینە، پێویستە گۆشەگیری لاببرێت، هەروەها هەلومەرجەکانی سەلامەتی و خەباتێکی ئازاد بۆ عەبدوڵا ئۆجالان دابین بکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان، دەم پارتی ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارتەکەی ڕاگەیاند و لە کۆتاییدا باس لەوەکرا، لە کۆبوونەوەکەدا ڕووداوە ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی ناوچەکە و جیهان هەڵسەنگێندرا و بە پێی دەرەنجامەکان ئامانجی ڕێکخراوەیی و سیاسی دیاری کرا، بڕیار لەسەر بەرنامەی تێکۆشان درا.

 

لە کۆتاییدا تیشک خرایە سەر شەڕی فەڵەستین و لوبنان و هەروەها گرژیی نێوان ئێران و ئیسرائیل ئاماژە بەوەکرد، تورکیا و کوردستان لەیەکتربڕینی ئەم جوگرافیا و هاوسەنگی فرەلایەنەدان.

 

ئەنجومەنی دەم پارتی ڕایگەیاند، دەسەڵاتی  ئاکەپە-مەهەپە کە ساڵانێکە هەوڵی شکستپێهێنانی دەستکەوتەکانی گەل دەدات لەڕۆژئاوا، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، چەتەکانی لە ناوچە داگیرکراوەکان نیشتەجێکردووە، ئێستاش نەهێشتنی ئەو چەتانە لە بەرنامەی کاردایە، هەروەها سیاسەتی میساقی میللی و داگیرکاریان لە باشووری کوردستان بە شێوەیەکی جددی وەستاوە، دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە کە لە هاوسەنگی دەرچووە لەگەڵ سیاسەتە داگیرکەر و ستەمکارەکانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، خەڵکی تورکیای بەرەو سیاسەتێکی مەترسیدار کردەوە، سیاسەتەکانی شەڕ و تاڵانکاری مەترسیی و لەناوچوونیان هێناوەتە ئاراوە.

 

"گفتوگۆکان سەبارەت بە چارەسەری کە بوونەتەوە ڕۆژەڤ، ئەرێنییە"

ئاماژە بە وشەی "ئاسایی" دەکرا، کە هاتەوە ناو بەرنامەی کار و ئەم هەڵسەنگاندنەش کرا: پارتەکەمان کە ساڵانێکە تێچووی قورس دەدات و هەوڵدەدات لە ناو هەموو بارودۆخێک لە بەرەی دژی شەڕ بێت، داوای ئاشتی کۆمەڵایەتی بکات، ڕێگە نادات وشەکانی ئاسایی بوون بۆ داپۆشینی کێشەکانی ئێستا بەکاربهێنرێت، ئەرێنییە کە گفتوگۆکان لەسەر چارەسەرکردن گەڕاونەتەوە بەرنامەی کار، بەڵام دووبارەکردنەوەی وشەی (ڕادەستکردن) هیچ یارمەتیدەرێک نابێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد و کێشەکانی تورکیا.

 

پارتەکەمان بەرپرسیار و لایەنەکانی چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان بە گرنگ دەزانێت، بەڵام دامەزراندنی پرۆسەیەکی ڕێخستنی بە بەشداری کرێکاران و خەڵکی ستەملێکراو و هەموو خەڵکی تورکیا بە چارەسەری سەرەکی دادەنرێت و بۆ ئەمەش ساڵانێکە خەباتی کردووە، وەک دەم پارتی لەگەڵ چارەسەرێکداین کە لەسەر بنەمای یەکسانی گەلان و دیموکراسی و یەکسانی بێت؛ ئێمە دەمانەوێت دەستورێکی بنەڕەتی دیموکراتیک، کۆمارێکی دیموکراتیک و ئازاد دابمەزرێت، لەسەر ئەم بنەمایە، ئەگەر بیەوێت چارەسەرێک لە تورکیادا هەبێت، پێویستە داواکاری کۆمەڵگە بۆ ئاشتی و دیموکراسی ڕێکبخرێت و بە هەموو دینامیکیەکانیەوە بخرێتە جووڵەوە و دەستپێشخەری بکات، ئاشتی تەنیا لە نێوان پارت و فراکسیۆنە سیاسییەکان نییە؛ خاوەندارێتی کۆمەڵایەتیپێویستە، بۆیە با بەتێکۆشان و ئیرادەی هاوبەشی گەل چارەسەرێکی هەمیشەیی بنیات بنێین.

 

''ڕۆڵی ڕەخنەگرانە و یەکلاکەرەوەی ئۆجەلان لەبەرچاوە"

بۆ ئەوەی ئاشتی و چارەسەر ڕێگای ڕاستەقینە بێت، وەک هەنگاوی یەکەم و گرنگترینیان، پێویستە ئەو گۆشەگیرییە لەسەربەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لاببرێت، کە ئەمەش پراکتیزەکردنی یاسای جەنگی تایبەتە، ڕۆڵی ڕەخنەگرانە و یەکلاکەرەوەی ئۆجالان لە پرۆسەی چارەسەریدا ئاشکرایە و بابەتی مشتومڕ نییە، دوایین دیدار دوای ٤٣ مانگ لە گۆشەگیریی ڕەها گرنگ و ئەرێنییە، بەڵام تا ئێستا گۆشەگیرییەکە بەردەوامە، وەک خۆی وتی "ئەگەر هەلومەرجەکان دروست بکرێن، من دەسەڵاتی تیۆری و پراکتیکیم هەیە بۆ گواستنەوەی پرۆسەکە لە زەمینەی شەڕەوە بۆ زەمینەی یاسایی و سیاسی" ، پێویستە سەلامەتی و تەندروستی دروستبکرێت، ئەمەش بۆ کردنەوەی ڕێگای ئاشتی کۆمەڵایەتی زۆر گرنگە، زەمینەی دانوستان و دیالۆگ تەنیا لە چوارچێوەی هەلومەرجی ئازاد و یەکساندا دەتوانێت ڕاستی و هەمیشەیی بێت.