"پێویستە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بخوێنینەوە و فێر بکەین"
ڕیهام حسێن، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال ڕایگەیاند کە هێزی خۆیان لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەردەگرن و وتی: ئێمە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەخوێنینەوە و فێر دەکەین.

ڕۆژین حەبابی
شەنگال- تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" بە دروشمی "ڕێبەر ئاپۆ بخوێنینەوە و فێر بکەین" بە ئامانجی گەیشتن بە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕۆژی ٢٦ی کانوونی دووەم هەڵمەتێکی دەستپێکرد، لە چوارچێوەی ئەم تەڤگەرەدا، لە ٣ی ئایاردا چالاکیی جۆراوجۆر لەسەر ئاستی جیهانی بە دروشمی "دیالۆگ لەگەڵ ژیانێکی ئازاد" بەڕێوەچوو، ژنان داواکاری ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە.
سەبارەت بە چالاکییەکانی "دیالۆگ لەگەڵ ژیانێکی ئازاد"، ڕیهام حسێن، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، سەبارەت بە ئامانجی چالاکییەکە و گرنگییەکەی بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
"هێز و ئیرادەی خۆمان لە قسەکانی ڕێبەر ئاپۆ وەردەگرین"
ڕیهام حسێن ڕایگەیاند کە هێزی خۆیان لە بیرو فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان وەردەگرن و وتی: لە ٣ی ئایاردا چالاکییەکان لە هەموو جیهاندا بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەچوو و ژنانیش دەنگی خۆیان بۆ ئازادی بەرزکردەوە. ئەم چالاکییە لە سەرانسەری جیهاندا دەنگی دایەوە، پەیوەندیی گەلی بە ڕێبەر ئاپۆ نیشان دا،هەروەها ویستمان لەم تەڤگەرەدا جێگەی خۆمان بگرین و چالاکیی ئازادیخوازانە ڕێکبخەین. خەڵک بە تامەزرۆییەوە و بە جۆش و خرۆشەوە ڕوویان لە ناوچە چالاکییەکان کرد و گوێیان لە دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ بوو، ئێمە هێز و ئیرادەی ئازاد لە قسەکانی ڕێبەر ئاپۆ وەردەگرین و ئەو هێزە بۆ بەهێزکردنی ڕێکخراوەکانمان بەکاردەهێنین، هەموو ڕۆژەکانمان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تەرخان دەکەین.
"ئێمە ڕێبەر ئاپۆ بخوێنینەوە و فێر بکەین"
ڕیهام حسێن ڕایگەیاند کە بەشداری چالاکی و تەڤگەرەکان دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکێکی زیاتر لە بیر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاگادار بکەنەوە وتی: ئەو هەڵمەتانەی کە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەنە ئامانج درێژخایەن دەبن و تا ئەو ئازادییە بەدەست نەهێنین ناوەستین، سەرەتا کتێب و شیکارییەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەخوێنینەوە و دواتر دەیاندەین بە کۆمەڵگا تا بیخوێنێتەوە. ڕێبەر ئاپۆ کەسێکی ئاسایی نییە کە دۆخەکە هەڵدەسەنگێنێت. کلیلی چارەسەر و ئاشتی لە پەرتوکەکانیدایە، ناسینی ڕێبەر ئاپۆ ناسینی مرۆڤایەتی و کۆی گشتییە جیهان لە هەمانکاتدا ڕێبەر ئاپۆ لە قسەکانیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئازادی کۆمەڵگە بەبێ ئازادی ژنان ئەستەمە.
"ئازادی ئێمە بەستراوەتەوە بە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ"
لە کۆتایی قسەکانیدا، ڕیهام حسێن ئاماژەی بەوەدا کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تەنیا باسی پرسی گەلی کورد ناکات، بەڵکو باس لە کێشەکانی جیهان و ڕێگاکانی چارەسەرکردنیان دەکات وتی: ڕێبەر ئاپۆ تەنیا لەپەرتوک و نووسینەکانیدا باس لە پرسی کورد ناکات، بەڵکو پرسەکانی جیهانیش دەخاتە ڕوو. ئەم پرسانە خزمەت بە هێزە هەژموونییەکان دەکەن و دوورن لە بەرژەوەندی کۆمەڵگە، بۆیە زۆر گرنگە ڕێبەر ئاپۆ بە باشی بخوێنینەوە و قسەکە بڵاوبکەینەوە، تا ئەو کاتەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەکرێت، ئازادیی ئێمەش مسۆگەر نابێت. هەروەها ئازادکردنی ڕێبەرئاپۆ لە زیندانەکانی ئیمرالیەوە ئەرکێکە لەسەر هەموومان و جێبەجێی دەکەین.