پێشانگای فەرشی دەستکردی کوردی لەسلێمانی کرایەوە

یەکەمین پێشانگای کاری فەرشی کوردی و کاری دەستی لالاس بەشێوازێکی تایبەت و کەرەستەی ڕیسایکڵکراو کرایەوە کە تێیدا کۆمەڵیک ژنی دەستڕەنگین  کاری دەستی خۆیان نمایش کرد.

سلێمانی 

 

ئەمڕۆ لە کارگەری کولتووری شاری سلێمانی، یەکەمین پێشانگای کاری فەرشی کوردی و کاری دەستی لالاس بەشێوازێکی تایبەت و کەرەستەی ڕیسایکڵکراو کرایەوە.

 

فەڕشی کوردیی تەنها دیکۆر نییە، بەڵگەیەکی زیندووی مێژووە، مێژووی گەلێکە کە لە ژێر فشاری کات و گۆڕانکارییەکاندا، هێشتا زمان و ناسنامە و پەیوەندیی خۆی بە خاک و سرووشت پاراستووە، بۆیە هەر فەڕشێکی کوردی، پەڕەیەکە لە  پەرتوکی بیرەوەرییەکانی کوردستان و دەستڕەنگینی ژنان، فەڕشی کوردی لە هەر چوار بەشی کوردستاندا بەپێی جوگرافیا و شێوازی ژیان شێوازی جیاوازی وەرگرتووە، بۆیە فەڕشی کوردیی تەنها هونەرێکی دەستی نییە، بەڵکو نەخشەیەکی زیندووی ژیانی کوردە.

 

گوڵالە عەبدوڵا، ئەندازیاری شارستانی وتی: خولیایی هەموو کارێکی دەستیم هەیە بەم کارە ژینگە دەپارێزین کەکۆمەڵە قوماشێک لای بەرگدروەکان نازانن چی لێبکەن ئێمە دەهێنینەوە بەکادەهێنینەوە دەیکەن فەرشێکی تازە بۆ داخستن بێت یان بۆ هەڵواسین زیاتر بۆ ژینگە پارێزی و جوانکاری ناوماڵە.


وتیشی: پێنج ژنین ماووەی دووساڵە حەریکی ئەم کارەین بەردەوام دەبێت سەرە پارچە کۆبکەینەوە و دیزاینی بکەین ڕه نگەکانیش خۆمان هەڵدەبژێرین و دیزاین قوماشەکان لەیەکتر جیادەکەینەوە دەیانپێچینەوە دەیانووسێنین بەیەکەوە ئیشکی قورسە بەلام خولیامان ئەم ئیشەیە بەپی خواستی کەسەکانیش دروستی دەکەین.


لانە پێشڕەو، ئەندازیار و دیزاینەر وتی: لەئێستادا پێشانگایەکمان کردۆتەوە تایبەتە بەهونەری دەستی دووبارە بەکارهێنانەوە ڕیسایکلین کارەکانمان تایبەتە بەو قوماشانەی ئەوسەرە پارچانەی لەبەرگرووەکانەوە دەمێنێتەوە، ئێمە دێن دووبارە بەکاریاندێنین بۆ دروست کردنی فه رشی کوردی بۆ ناوماڵی کوردی.


وتیشی: لەمانگی سێ بۆ پێنج لەوەرزی بەهاردا ڕێژەیەکی زۆر قوماش فڕێ دەدرێت ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ کیلۆ قوماش لەمانگێکدا ئامانجمان پاراستنی ژینگە و کەلتوری خۆمان زیندووبکەینەوە.