پەرتوکی "گەنجینەی منداڵان" كەوتەبەر دیدی خوینەران

هەوار وشیار، نووسەری پەرتوکی "گەنجینەی منداڵان" دەڵێت: پەروەردەی منداڵان گرنگە چونكە لە داهاتوودا هەر ئەو منداڵەیە دەبێتە تاكێك لە ناو ئەو كۆمەڵگەیە.

شیا كۆیی  

  

کۆیە- ئێوارەی ٦ی ئایار، پەرتوکخانەی گشتی كۆیە  ڕێوڕەسمی پەرتوکی "گەنجینەی منداڵان" ناساند، كە لە نووسینی 

هەوار وشیارە، هاوكات چالاكیەكی گۆرانی و مۆسیقای باخچەی منداڵانی پەپولە بەڕێوەچوو. 

 

هەوار وشیار، پیشەی مامۆستایە لە ساڵی ۱۹۹۷ لە  كۆیە لەدایكبووە، بەشی پەروەردە و دەروونزانی لە ساڵی ۲۰۱۸-۲۰۱۹ (باخچەی منداڵانی)ی لە زانكۆی كۆیە تەواو كردووە، پێنجەمینپەرتوکی بەناونیشانی "گەنجینەی منداڵان" بڵاوكردەوە. 

 

هەوار وشیار لەبارەی بڵاوكردنەوەی پەرتوکەکەی بۆ ئاژانسەکەمان وتی: ئەمڕۆ ناساندن و بڵاوكردنەوەی نوێترین پەرتووکم بوو، كە تایبەتە بەمنداڵان، بەسەرپەرشتیی كتێبخانەی گشتیی كۆیە، ئەوەش جێی خۆشحاڵیمە، كە پەرتوکێکی دیكەم ناسێندرا و كەوتە بەر دیدی خوێنەران، من كاتێك خۆم بینیەوە لەبواری منداڵان دەتوانم بنووسم پەرەم بەوتوانایەم دا، بە ئەركی خۆم زانی كە كاتێك بەهرەیەكمان هەبێت بتوانین بیگەیەنین و نەیشارینەوە خزمەتی خاك و وڵاتمانی پیبكەن. 

 

"دایك و باوكان منداڵەكان رابێنن لەسەر خوێندنەوە" 

هەوار وشیار  بەگرنگی دەزانێت دایك و باوكان منداڵەكان رابێنن لەسەر خوێندنەوە، شەوانە لە تەمەنی یەك ساڵیەوە گوێیان ئاشنا بكەن بە وشەو دەستە واژەی جوانی ناو چیرۆكەكان كە دەبێت ئەو وشانە سادەبن تا منداڵ لێی تێبگات. 

  

ئاماژەی بەوەسکرد، پەروەردەی منداڵان گرنگە چونكە لە داهاتوو دا هەر ئەو منداڵەیە دەبێتە تاكێك لە ناو ئەو كۆمەڵگەیە، بەداخەوە رۆژانە گوێبیستی روداوی جۆراو جۆر دەبین گەر بچینەوە سەر كرۆكی بابەتەكە دەگەڕێتەوە بۆ پەروەردەی منداڵەكە،  قوربانی پەروەردەیەكی نا تەندروستن، لە ئیستا دنیا لە گۆراندایە پێویستە دایك وباوكان بگۆرێن  لە رووی پەروەردەوە تا منداڵانێكی تەندروست ئامادەبێت بۆ داهاتوو. 

 

"خوێندنەوە گرنگە بۆ منداڵان لەڕوی دروستی دەروونی" 

هەوار وشیار باسی خوێندنەوەی منداڵانی کردو وتی: خوێندنەوە زۆر  گرنگە بۆ مندالان لەڕوی هزری و لەروی پەرەپێدانی لایەنی دروستی دەروونی منداڵان گرنگە تا پەرە بەخۆی بدات و لە رووی زمانەوە دەوڵەمەند بێت وئاخاوتنەكانی درووست وپەروەردەیی و پر ئەتەكێت بن. 

 

لە بارەی نووسینەكانی لە داهاتوودا، هەوار وشیار ئاماژەی بەوەكرد بەنیازی نووسینی پەرتوکێکی ترە وتی: لە پرۆژەی داهاتووم پەرتوکێکم لەبەر دەستە كە ڕێنماییە بۆ دایك باوكان ومامۆستایان و لەئایندەیەكی نزیكدا تەواو دەبێت.