پێکدادانەکان لە سودان بەردەوامن: ٥٠ هەزار کەس لە شوێنەکانی خۆیان هەڵاتوون

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە شاری نیالا ٦٠ کەس کوژراون، ٢٥٠کەسیش برینداربوون ٥٠ هەزار کەسیش ئاوارەبوون.

 

ناوەندی هەواڵ- پێکدادانەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ١٥ی نیسانەوە بەردەوامە، بەپێی بەیاننامەیەک کە لەلایەن نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی بڵاوکراوەتەوە، شەڕەکە لە شاری نیالا لە ڕۆژانی ١١و ١٧ ی مانگی ئابدا دەستی پێکردووە و کاریگەری نەرێنی لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی کردووە.

 

"٦٠کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٥٠ کەسیش دەستگیرکراون"

بەگوێرەی بەیاننامەکە، ٥٠ هەزار کەس ئاوارە بوون و بەلایەنی کەمەوە ٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٥٠ کەسیش بەهۆی پێکدادانەکانەوە لە گەڕەکە جیاوازەکانی نیالا برینداربوون.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەو بارهەڵگرانەی کە پڕبوون لە پێداویستی تەندروستی و ئاو کە بڕیاربوو بگاتە شاری نیالا  لە ١٤ی مانگی ئاب بەهۆی پێکدادانەکان لە شاری دین لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دارفۆر دواخراوە.