پاژک: ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی گەلی کوردە

پاژک ٧٦ ساڵەی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی پیرۆز کرد و وتی: هاوشێوەی هەموو ساڵێک، ئەمساڵیش بە ناشتنی نەمام خاک و سرووشتمان سەوز بکەین و ژینگەی کۆمەڵایەتیشمان بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بژێنینەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆردیناسیۆنی پاژک پەیوەست بە ٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێدا جەختی لەسەر سەوزکردنی ژینگە و سرووشت و ژیاندنەوەی ژینگەی کۆمەڵگە بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کردەوەو تێیدا هاتووە: ٧٦ ساڵەیی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین کە بۆ ژن و گەلان بووە مزگێنێ. ٤ی نیسان لە ژنان و هەموو ئەو کەسانە پیرۆز دەکەین کە سڵاو لەم ڕۆژە دەکەن. ٤ی نیسان لە منداڵان پیرۆز دەکەین کە لە جۆش و پاکبوونی ژیاندان، بە خەندە و دڵی پاکییانەوە خۆشەویستی گەورەتر دەکەن. ٤ی نیسان کە بە جەژنی منداڵان، بە چاندنی نەمام و فیستیڤاڵ پێرۆز دەکرێت، هاوکات پەیمانمانە بە منداڵان. بەڵێنمانە کە ژیانیان بپارێزین و ژینگەیەکی گەشییان بۆ بڕەخسێنین.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وترا: لە کەسێتی مەحسوم کارائۆغلان و موستەفا داغدا کە لە ساڵی ٢٠٠٩دا لە هێرشی دەسەڵاتداری ئاکەپەدا لەسەر پیرۆزباییەکانی ٤ی نیسان شەهید بوون، هەموو شەهیدانی دیموکراسی یاد دەکەینەوە.

 

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "٤ی نیسان بۆ ژنان، گەلان و مرۆڤایەتی لە دایکبوونەوەیە. ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان و کارەکتەری ناسنامەی سۆسیالیستی وەک تێکۆشانی ئازادی ژن دیاری کرد. لەگەڵ شۆڕشی ژناندا کە پەیوەست بەوە دەیگوت، 'نەبینراوترین کارمە' وەک هێزی سەرەکی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی نزیکی ژن بووەوە. تێکۆشانی ئازادی ژنی کرد بە بنەمایی کارکردن و فکرەکانی، بەم شێوەیە هەنگاوێکی مێژووی نوێی ئافراند. ڕاگەیاندنی ئایدۆلۆژیایی ڕزگاری ژن لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە، شێوەگری ژن، ژیان، ئازادی و هەنگاوی ژنۆلۆژییەوە وایکرد مێژوویی کۆڵۆنیالیی پیاسالاری ڕوون بکاتەوە و لە کرۆکەوە عەقڵێتی پیاوسالاری هەژاند. تێکۆشانی ئازادی ژنی لە ڕووی تیۆری و پراکتیکییەوە بەرەوپێشەوە برد. بە شۆڕشی ژنەوە شارستانێتی پێنج هەزار ساڵەیی سەرەوژێرکرد، کە بە مۆری پیاوان نەخشێندرابوو. پارادایمی ئەم شۆڕشەیی دیاری کرد و مزگێنی سەردەمی ژنی دا. بۆیە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژبوونی ئازادی ژنانمانە.

 

ڕێبەر ئاپۆ هەر لە تەمەنی منداڵییەوە ناڕێکی، ناکۆکی و کێشەکانی کۆمەڵگەی هەست پێکرد و پیوانە سەرەتاییەکانی ڕەتکردنەوەی دیاری کرد. هەست و هۆشی دا بە جیهانی پاکی منداڵێتی خۆیی و بووە دەنگی ویژدانێکی بێدەنگ نەبوو. لەسەر ڕێچکەی گومانە جوانەکانی، ئاکاریی کۆمەڵایتییەکانی وەک دیموکراسی، ئازادی و یەکسانی پاراست. بە ڕاگەیاندنی پەکەکە ئاشکراکردنی کوردایەتی کە ناوهێنانیشی لە لایەن دەوڵەت نەتەوەیی تورکەوە قەدەغەکرابوو، وە کۆمەڵگەیی بێ زمان کرابوو، هەروەها بڕیاری تێکۆشانی لە پێناوەدا بوو، هەبوونی ئازادی گەلی کوردی ڕەخساند. وەک ژیانەوەی گەلی کورد، سەرلەنوێ لە دایکبوونەوەی پێکهێنا. هەربۆیە ٤ی نیسان ڕۆژبوونی گەلی کوردە.

 

بە نوێنەرەوەی هێڵی سۆسیالیزمی دیموکراتیک، بە تەواوەتی بەرگری لە جیهانی ئازاد کرد  لە دژی کۆڵۆنیالیزمی کاپیتاڵیزم. بۆ هەموو هێزە دژبەرەکانی سیستەمی سەرمایەداری و هێزەکانی مۆدێرنێتەیی سەرمایەداری کە دەڵێن 'ئافراندنی جیهانێکی نوێ ئیمکانە' بووە سەرچاوەی سوودلێوەرگرتن. دامەزراندنی شارەوانی دیموکراتیک بە پارادایمی ئازادیخوازی ژن، دیموکراتیکی ئیکۆلۆژیی ئافراند و بەم شێوەیە هەبوونی سێهەمی کۆمەڵایەتیی پێکهێنا. کارکردنی ئەم ئاستەیی گەل و مێژوو لە کەسایەتی مرۆڤێکدا بووە ناسنامەیی ڕوونی ڕێبەر ئاپۆ. قوربانی دانی دژوەستانەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی هیزەکانی پیلانگێڕ و پیاسالاری، دیلگرتنی لە ئیمراڵی بوو. ئەم دیلگرتنە زیندانیکردنی هەموومانە. ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی هەمووانە.

 

هاوشێوەیی هەموو ساڵێک، ساڵی ئەمساڵمانیش بە ناشتنی نەمامی نوێ خاک و ژینگەمان سەوزکەین و ژینگەیی کۆمەڵایەتییمان بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بژێنینەوە. چارەسەری پرسەکانی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا لەسەر بناغەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، بانگەوازی و هەڵوێستی پێشوازیکردنمانە لە ٤ی نیسان. سڵاو لە ڕێپێوانی ئامارایی ژن و گەنجان دەکەین کە پێشەنگایەتی لەم پرۆسەیە دەکەن و بانگەوازی دەکەین بە ڕوحی ٨ی ئادار و نەورۆزەوە بەشداری ئەم ڕێپێوانە ببن."