پارێزەر بەشیرە جەمالەدین: پڕۆسەی ئاشتی بەبێ ڕێبەر ئۆجالان بەڕێوە ناچێت
پارێزەر بەشیرە جەمالەدین، هاوسەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاماژەی بەوەدا کە ژنانی کورد سەرچاوەی خەبات و بەرخۆدانیان لە بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەرگرتووە و داوای لە ژنان کرد ئازادی جەستەیی ئۆجالان مسۆگەر بکەن.

ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە- ڕۆژی ٢٧ی شوبات ڕێبەری گەلی کورد ب عەبدوڵا ئۆجالان انگەوازێکی مێژوویی کرد، کە ڕێگای بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆسەی ئاشتی کردەوە، هەر لەو پێوەندییەدا پارێزەر بەشیرە جەمالەدین، هاوسەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵسەنگاندنێکی بۆ ئاژانسەکەمان کرد و ڕایگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هەوڵ دەدات ڕێگری لە پرۆسەی ئاشتی بکات.
بەشیرە جەمالەدین وتی: ڕێبەر ئۆجالان تیۆرێکی نوێی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، ئەویش تیۆری هاوپشتی گەلانە، فەلسەفەکەی لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە و هەمووان باوەڕیان بە بیرۆکە و فەلسەفەی ئەو هەیە، ژنان هاودەنگی خۆیان لەگەڵ فەلسەفەی ژیانی ژنان، ئازادی لە هەموو جیهاندا بونیاد ناوەو بیرۆکەکانی ڕێبەر سەبارەت بە ژنان بە پیرۆز دەزانن. چونکە ئازادی خۆی فەلسەفە مافی ئەوەی بە ژنان دا کە دژی عەقڵیەتی باڵادەستی پیاو لە کۆمەڵگودا تێبکۆشن.
"پرۆسەی خەبات بۆ بەدیهێنانی ئاشتی بەردەوامە"
بەشیرە جەمالەدین جەختی لەوە کردەوە کە بانگەوازەکەی ئۆجالان بانگەوازێکی مێژووییە و وتی: ئۆجالان بە بانگەوازە مێژووییەکەی بۆ ئاشتی خەباتی چەکداری گۆڕی بۆ ململانێیەکی سیاسی و ئەمەش لەم قۆناغە مێژووییەدا گرنگە، بەڵام بەداخەوە دەوڵەتی تورکیا هێشتا گۆشەگیری بەسەر ڕێبەر ئۆجالاندا دەسەپێنێت، وەک پارێزەران داوا دەکەین دەوڵەتی تورکیا ڕێبەر ئۆجالان ئازاد بکات بەبێ مەرج، هاوکات داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە بەپێی مافەکانی مرۆڤ مامەڵە بکەن، مافی ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان مافێکی ڕەوایە و دەبێت لە زیندانی ئیمرالی ئازاد بکرێت. بە تایبەت کە تەمەنی لە سەرووی ٧٠ ساڵەوەیە، ئەم یاسایە سەبارەت بە تەمەن لە هەموو وڵاتانی جیهان دامەزراوە و جێبەجێ دەکرێت. داوا لە هەموو ژنان و هەموو جیهان دەکەین کە دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بکەن کە خاوەنی فەلسەفەیەکی ئازادە.
"دەوڵەتی تورکیا یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات و ڕێگری لە پرۆسەی ئاشتی دەکات"
بەشیرە جەمالەدین لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پەیوەستە بە ژنانەوە و وتی: چونکە هیچ کەسێک لە مێژوودا ئەوەندە گرنگی بە دۆزی ژن و ڕزگاربوونیان لە تۆمار و کۆت و بەندەکانی پاوانخوازی نەداوە، ڕێبەر ئۆجالان ڕێبازی ژنانی بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕۆشنکردەوە و هاوپشتییەکی جیهانی لەنێواندا دامەزراند ژنان بۆیە هەموو ژنان بیرکردنەوە و بیرۆکەکانی ئۆجالان وەک سەرچاوەی خەبات و گەرەنتی ئازادی دەبینن و پێناسەیان دەکەن ئەمڕۆ ئازادی جەستەیی ئۆجالان ئەرکێکی ویژدانییە و ئەوانەی ئەم ئەرکە دەگرنە ئەستۆ ژنانن.