یەژاستار: لە ساڵیادی "ژن، ژیان، ئازادی"دا ئەرکی پاراستنی ژنان جێبەجێ دەکەین

فەرماندەیی ناوەندی یەژاستار بە بۆنەی ساڵیادی سەرهەڵدانی "ژن، ژیان، ئازادی"ەوە ڕایگەیاند، وەک یەژا ستار بەبۆنەی ئەم ساڵیادەوە دەڵێین کە بۆ بەدیهێنانی فەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادی” ئێمە لە دەوری کۆمەڵگەی دیموکراتیک و خۆپاراستنی ژندا تێدەکۆشین.

ناوەندی هەواڵ

 

فەرماندەیی ناوەندی یەژا ستار، بە بۆنەی ساڵیادی سەرهەڵدانی "ژن، ژیان، ئازادی"ەوە، ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

 

ڕاگەیاندراوەکەی یەژاستار بەم شێوەیەیە؛

“فەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادی” کە بە ئایدیۆلۆژیای ڕزگاریی ژنی ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٨دا دەستیپێکرد، بە شێوەیەکی مێژوویی حەقیقەتی ژیانی نەتەوەی ژن هەڵدەگرێت.

 

ئەم فەلسەفەیە کە ئازادیی ژن بە بنەما دەگرێت، لە مێژوودا ژیانی هۆنیوەتەوە و شێوەی بە کۆمەڵگە داوە، لەگەڵ هێرشی بکوژانی کاستیکدا و ئەقڵیەتی پیاوسالاری کە لە قووڵایی مێژووەوە سەری هەڵداوە، بووە هیوای زیندووبوونەوەی ژنی بەرخۆدار و باوەڕی بە ئازادی.

 

فەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادی” تەنیا فەلسەفەیەکی ناوچەیی نییە، بەڵکوو لە هەمان کاتدا فەلسەفەی ژیانی نەتەوەی ژنە، فەلسەفەی سەرلەنوێ زیندووبوونەوەیە کە لە لانکەی مرۆڤایەتییەوە بڵاو بووەوە بۆ سەر ئاستی جیهان، ژنانی ئەو وڵاتەی کە پارچە پارچە کراوە، لە ژێر یەک درووشمدا کۆکردەوە و بە گەردوونی کرد.

 

حەقیقەتی ژن کە لە بەرانبەر زهنیەتی دەسەڵاتی مەلاکانی ئێراندا بەرخۆدانی کرد، کە لە ژێر ناوی ئەخلاقی ئیسلامیدا ژنی گۆڕی بۆ کاڵای نامووس؛ لە سەرووی هەموویانەوە لە ئێراندا وەک ڕاپەڕینەکانی “ژن، ژیان، ئازادی” مۆرکی خۆی لە مێژووی ئازادیی ژن دا.

 

ئەم سەرهەڵدانە لە کەسایەتیی ژینا ئەمینی و شلێر ڕەسووڵیدا لە بەرانبەر هێرشەکانی زیهنیەتی دەسەڵاتی مەلای ئێران بۆ لەناوبردنی بەرخۆدانی ژن، بووە ڕاپەڕینی سەرلەنوێ گەشەکردنەوەی ڕەگی بەرخۆدانی جیهانی و کۆمەڵگە.

ئەم ڕاپەڕینە خۆپاراستنی ژنان و گەلانە کە هەموویان لە دژی دەسەڵاتی مەلای فاشیست ڕاپەڕین، ڕاپەڕینە، گۆڕینی زەمینی کۆماری دیموکراتیکە، لە دژی ڕاستیی دەوڵەتی ئێران کە ژنان بە نەبوو هەژمار دەکات و گەلان سەرکوت دەکات، ڕێپێوانی گەلانە کە خۆی دەپارێزێت، هەروەک چۆن لە سەردەمە سەرەتاییەکانی مێژوودا کۆمەڵگەییبوون کە بەرهەمی داهێنانی ژن بوو لە کوردستانەوە بڵاو بووەوە بۆ جیهان، بە ڕاپەڕینەکانی “ژن، ژیان، ئازادی”شەوە تەڤگەری بەرخۆدانی ژن بۆ ئازادی لە کوردستانەوە بڵاو بووەوە.

 

سەرهەڵدانەکانی “ژن، ژیان، ئازادی” بوونە ڕاپەڕینی ڕێپێوان بەرەو حەقیقەت لە چواردەوری ژندا، بوونە دەنگی سەرلەنوێ هۆشیارکردنەوەی مرۆڤایەتی، لە بەرامبەر پۆلیسی ئەخلاقدا کە قژیان وەک نامووس دەبینی، بوونە هۆشیاربوونەوەی ئەخلاقی کۆمەڵایەتی، لە کەسایەتیی ژینا ئەمینی و شلێر ڕەسووڵیدا لە بەرانبەر هێرشەکانی بکوژی کاستیکدا، هەڵوێستی ڕاپەڕین لە دەوروبەری حەقیقەتی ژندا کە ڕاستیی کۆمەڵایەتی دەپارێزێت، تێگەی نامووسی بە ئازادییەوە سەرلەنوێ پێناسە کردەوە.

 

لە دژی ئەو زیهنیەتەی کە ژن لە ناو تێگەی نامووسدا قەتیس دەکات، فەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادی” دەربڕینی ڕاپەڕینی مرۆڤایەتییە بە یەک دەنگ، بەرخۆدانی ژن و نەریتی ڕاپەڕین کە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شیرین عەلەمهوولی دەستیپێکرد، لە دەوروبەری ژینا ئەمینیدا گۆڕا بۆ گەشەکردنی ڕاپەڕین، ئەم ڕاپەڕینی بەرخۆدانە لە بەرانبەر دەسەڵاتی مەلای ئێراندا گەورەترین هەڵوێست و گەورەترین هەڕەشەن.

 

ڕاپەڕینەکانی “ژن، ژیان، ئازادی” حەقیقەتی گەردوونیبوونی فەلسەفەی ژنن کە تەنیا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا نەبوو، بەڵکوو لە هەموو جیهاندا بڵاو بووەوە.

 

هەروەها لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٦دا لە بەرامبەر هێرشە دڕندانەکانی هێزەکانی هەتەشە بۆ سەر ژنان لە کاتی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا و حەلەب، ژنان و مرۆڤایەتی جارێکی تر لە دەوری کەزییەک بوونە یەک و ڕاپەڕین، ڕاپەڕینەکانی “ژن، ژیان، ئازادی” کە لە دەوری ژینا ئەمینی بەدی هاتبوون، ئەمجارەیان گۆڕا بۆ ڕاپەڕینەکانی “کەزی” و لە ڕۆژئاواوە بۆ هەموو جیهان بڵاو بوونەوە.

 

سەرهەڵدانەکانی “ژن، ژیان، ئازادی” کە بە حەقیقەتی ژن هۆنرابوونەوە، تەنیا ناڕەزایەتییەکی کاتی نەبوون؛ بەڵکوو لە هەمان کاتدا لە دژی سیستەمی پیاوسالاری و بکوژی کاستیکدا، دەربڕینی خواستی ژنان بوون بۆ ژیانکردن بە کەزیی خۆیان، بە جەستەی ئازادی خۆیان و بە بوونی ڕاستەقینەی خۆیانەوە.

 

لە ڕاپەڕینەکانی “ژن، ژیان، ئازادی”دا بە شێوەیەکی سیمبولی لە دژی دەسەڵاتی مەلا لە هەموو جیهاندا چالاکیی بڕینی قژ ئەنجام درا، بە کەلتووری بەرخۆدان لە دەوری ژندا لەگەڵ ڕاپەڕینەکانی کەزی کە لە ڕۆژئاوا دەستیپێکرد و جیهانی بوو، لە هەموو جیهاندا لایەنە دیموکراتیکخوازەکان قژیان هۆنییەوە و پشتگیرییان کرد، قژی ژنان بوو بە نیشانەی حەقیقەتی ژیان و هۆنینەوەی دیموکراسی، ئەمە حەقیقەتی ڕاپەڕینێکە کە لە هەموو چین و توێژەکانی گەل؛ بلووج، ئازەری، کورد، فارس و لە هەموو بەشەکانی مرۆڤایەتییەوە گەیشتنە یەک.

 

تاکو دەسەڵاتی مەلای ئێران دیموکراتیک نەبێت، تاوەکو ئاشتیی کۆمەڵایەتی نەیێتە ئاراوە و یەکسانی درووست نەبێت، ڕاپەڕین و بەرخۆدانی گەلانیش خامۆش نابێت، لە ناو ئێراندا لە کۆمەڵکوژییەکانی کاتی شەڕی ئەم دواییە، تاوەکو لەسێدارەدانەکان نەوەستێت، تاوەکو ئەم هێرشکارییە لەسەر خواستە دیموکراتیکەکانی گەلان نەگۆڕدرێت، ڕاپەڕینەکانیش لە دەوری ژندا گەورە دەبن و بەردەوام دەبن.

 

لە ئەنجامی هێرشەکانی دەسەڵاتی مەلای فاشیست و هێزە چەکدارەکان بۆ سەر ژنان و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە کە لە پێناوی کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا بەرخۆدان دەکەن، لە ماوەکانی ڕابردوودا هەزاران کەس لە مرۆڤەکانمان شەهید بوون،  دەوڵەتی ئێران لە تاوانە لەسێدارەدانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی هەر بەردەوامە و دەسەڵات بەسەر گەلان و ژناندا دەسەپێنێت.

 

ئێمە هەموو شەهیدانی شۆڕش کە لە تێکۆشانی ئەم ڕاپەڕینانەدا گیانیان لەدەست دا، بە بیر دەهێنینەوە و دەڵێین کە هەمیشە خاوەندارێتی لە تێکۆشانیان دەکەین، دەبێت ئەمە لە یاد نەکرێت کە جێبەجێکردن، هەمیشەییکردن و پاراستنی ئەم فەلسەفەیە بە بەهێزکردنی خۆپاراستنی ژنان دەبێت.

 

تاوەکو خۆپاراستن هەبێت، ژنان هەمیشە ئامانجی دەسەڵات دەبن، ئەوەی کە ژنان لە مێژوودا لەبەر ئەوە ئازادیی خۆیان لە دەست دا، بێبەشبوون بوو لە خۆپاراستن، لەبەر ئەمەش تەنیا ڕێگەی جێبەجێکردنی حەقیقەتی ڕاپەڕینەکان بە فەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادی”، بە بەهێزکردنی خۆپاراستنی ژنان دەبێت.

 

دیموکراتیزەکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئازادبوونی ژنان دەبێت، لەسەر ئەم بنەمایە بانگەواز لە هەموو ژنان؛ ژنانی ناو زیندانەکانی ئێران و ئەوانەی بڕیاری لەسێدارەدانیان لە دژ دراوە دەکەین کە وەک هێزی خۆپاراستن، پەرە بە سەرهەڵدانەکان بدەن و بانگەواز لە هەمووان دەکەین کە بە درووشمی “ژن، ژیان، ئازادی” ببنە یەک دەنگ، لەسەر ئەم بنەمایە وەک یەژا ستار بەبۆنەی ئەم ساڵیادەوە دەڵێین کە بۆ بەدیهێنانی فەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادی” ئێمە لە دەوری کۆمەڵگەی دیموکراتیک و خۆپاراستنی ژندا تێدەکۆشین و لە پاراستنی ژندا هەموو ئەرکەکانی خۆمان جێبەجێ دەکەین.