"پاراستنی دەسکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەرکی لە پێشینەی ژنانی باشووری کوردستانە لە دەرەوەی وڵات"
ژنانی باشووری کوردستان لەدەوەی وڵات لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد، پاراستنی دەسکەوتە دیموکراتیکەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەرکی لە پێشینەی هەریەکێکی ژنانی باشووری کوردستانە لە دەرەوەی وڵات.
ناوەندی هەواڵ
ژنانی باشووری کوردستان لەدەرەوەی وڵات لە ڕاگەیەندراوێکدا تیشکیان خستەسەر هێرشەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و جەختیان لە پاراستنی دەسکەوتە دیموکراتیکەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:
ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعسی بەشار ئەسەد و ئەو گۆڕانکاریانەی کە لەکۆمەڵگەی سووریا هاتوەتە پێشەوە ، چەندە دڵ خۆشکەربێت کە بەشاری دیکتاتۆر لەسەر کار و دەسەڵات کۆتایی پێهێندرا، بارتەقەی ئەوە دەبێت هەستیاری و بەرپرسیاری لە ئایندەی سازکردنەوەی هەیکەلی حکومڕانی و بەڕێوەچوونی ڕێکخستنەوەی یەکەکانی ژیانی نەتەوەو پێکهاتەکان و ڕێساکانی ژیانی هاوبەش و بەهرەداربوون لەماف و ئازادیەکانی سەرجەمیان بسەلمێندرێت، لەگەڵ ساتەکانی داڕوخانی سیستمی سەربازی و دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، چەتە مرۆڤ کوژو تیرۆریستەکانی دەوڵەتی تورک پەلاماری خۆبەڕێوەبەری و هێزەکانی قەسەدەیان دا، بوونە ترسێکی گەورە لەسەر ژیانی هەزاران کەس لەگەلی ئێمەی مەدەنی و ئاوارەکانی کامپەکانی شەهباو ئەو هەرێمە.
وەک هەموو ئاگادارن تا ئەمڕۆ ئەو هێرش و پەلاماردانە بۆسەر خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوورو ڕۆژئاوای سووریاو قەسەدە بەردەوامە.
گەلی ئێمەی ئازادیخواز ! دەزانن لە ٢٠١٢ەوە ڕۆژئاوای کوردستان بەخوێنی کچان و کورانمان تواندرا خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە رۆژئاوای کوردستان پێکبێت، پاراتسنی ئەو دەسکەوتە دیموکراتیکە ئەرکی لە پێشینەی هەریەکێکە لە ئیمەی ژنانی باشووری کوردستانە لە دەرەوەی وڵات.
ئیمە وەک چۆن بۆ کۆبانی لەسەر پێ بووین و بەڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ شەقامەکانی ئەوروپاو ئەمریکاو کەنەداو هەموو دنیامان بەخەبەر هێنا، ئیستاش بەهەمان ڕۆح و هەستی بەرخۆدانی کوبانی دەبێت لەسەرپێبین.
ئەم مۆدێلە دیموکراتیکە کەهاتۆتە بەرهەم و مافی هەموو کەسێکی تیدا پارێزراوە، بەشۆڕش و ڕۆحی ژنی ئازاد خۆی تۆمار کردوەو دەسکەوتەکانی ئازادی ژن و وەک هەڤی و ژینگەپارێزی و بونیادنانی نەتەوەی دیموکراتیک دەبێت وەک هەناسەی خۆمان تەماشای بکەین و بپارێزین.
ئیستا دەولەتی داگیرکەری تورک و چەتە تیرۆرستەکانی چاویان بەم پێشکەوتنە هەڵنایەت و دەیانەوێت جاریکی تر و بەڕەنگیکی تر ئەو دەسکەوتە گەورەیە لەناو ببەن وئامانج لێی قڕکردن ولەناوبردنی گەلی کوردو پێشکەوتنەکەیەتی، هەروەها چەند لە کچان و ژنانی کورد ڕفێندراون لەلایەن ئەو هیزە تیرۆرستیانەوە گەلی ئەو هەرێمانەی دەوری شاری کۆبانێ گەمارۆ دراون، ئیستاش چارەنووسی خەڵکی ئەو هەرێمە دیار نییە چی دەبێت و تا یەک هەفتە ئاگربەست ڕاگەیەندراوە، ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە بۆ هەرکەس پلانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەتی کە دەخوازن هێرش و شەڕێکی ماڵوێرانکەر و نامرۆڤانە بخولقێنن، بۆیە ئیمە وەکو ژنانی باشووری کوردستان لەدەرەوەی وڵات داوا لە ڕای گشتی دەکەین کە بەزووترین کات فشارێکی گەورە بکەن تا ئەم شەڕو جینۆسایدە چاوەڕوانکراوە بوەستینن و ئەو جەنگە تیرۆرستانەیەی دەوڵەتی تورک ڕابگرن لەسەر گەلی ئێمە، بەشداری هەموو ئێمەی گەلی ئازادیخوازی کوردو ژنان بەتایبەتی دەتوانین هەم پشتیوانی بەهێزی بەرخۆدانی ڕۆژئاواو کۆبانێ بین، هەم ڕۆڵی ئێمە لە فشار کردن بۆ ئازادکردنی دیلەکان و هەروەها کۆکردنەوەی هاوکاری ماددی و مەعنەوی بۆ گەلی کورد لە ڕۆژئاوا.
هەوڵەکان بەو ئاڕاستەیە کە دانپێدانانی فەرمی بە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە.
لەکۆتایدا داوا لەهەموو گەلی باشووری کوردستان دەکەین بەتایبەت ژنان دەنگتان بخەنە پاڵ دەنگی ئێمەو دژی ئەو شەڕو داگیرکارییە بوەستنەوە، داواکارین بەزووترین کات دەرگای سێمێلکا بکریتەوە تا هاوکاریە ماددیەکان بگەیندرێتە خوشک و براکانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان.