نووسەر ئویا بایدار: چارەسەرکردنی پرسی کورد هەنگاوی یەکەمی دیموکراسییە

نووسەر ئۆیا بایدار ئاماژەی بەوەدا، دانانی قەیوم نیشانەی دوژمنایەتییە بەرامبەر بە کورد و وتی: چارەسەری پرسی کورد هەنگاوی یەکەمە بەرەو ئاشتی و دیموکراسی، بەو کەسانەی کە ڕێگری لە چارەسەرەکە دەکەن دەڵێین نەخێر.

ئاخین بەهار

 

ئامەد- ناڕەزایی بەرامبەر بە دانانی قەیوم بۆ شارەوانییەکانی شارەکانی باکووری کوردستان بەردەوامە، هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆژنامەنووسان و چەندین کەسی ناودار شاندێکیان پێکهێنا، شاندەکە چوون بۆ سەردانی ئەو شارەوانیانەی کە قەیومی بۆ داندراوە، سەرەتا سەردانی دەڤریم دەمیرو ئەحمەدتورک،، هاوسەرۆکانی شارەوانی ماردینیان کرد، دواتر سەردانی گوڵستان سۆنوک و یەسیل ئیشیک، هاوسەرۆکانی شارەوانی ئیلحیان کرد، کۆبوونەوەی شاندەکە و هاوسەرۆکانی شارەوانی بەبێ ڕوماڵی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەچوو.

 

لە ڕۆژانی ٩-١٠ی کانوونی یەکەم شاندەەک لە دوو شار بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی بە ناونیشانی "بە دڵی ئێمە نییە، ئێمە ڕازی نین". بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: دەمانەوێت باوەڕ و ناسنامە و زمان و کولتووری هەموو گەلان بە ئاشتی و ئامییەوە بژین، نامانەوێت دوژمنی یەکتر بین، ئێمە نامانەوێت ژنان و منداڵان تووشی توندوتیژی و دەستدرێژی و هەراسانکردن ببن، جیاکاریمان ناوێت.

 

نووسەر ئۆیا بەیدار یەکێک بوو لە ئەندامانی ئەم شاندەو ڕایگەیاند، دانانی قەیوم گورزێکە لە دیموکراسی و مافی مرۆڤ و هیوای ژیانێکی باشتر لە تورکیا، دەقی بەیاننامەکە ٨ ساڵ لەمەوبەر ئامادەکراوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە لە ڕۆژئاوا (تورکیا)ەوە هاتووین، لە ڕاستیدا نزیکەی ٨ ساڵ لەمەوبەر ئەم بابەتەمان ئامادە کردووە، بە واتای 'ئێمە دڵتەنگین بە دۆخی ئێستای تورکیا".

 

"ئێمە هاتین دەنگی ملیۆنان کەسی بێدەنگ پیشان بدەین"

ئۆیا بایدار ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ زیادبوونی پێشێلکارییەکان لە تورکیا، دانانی قەیومیش زیادیکردووە و لە کۆتاییدا پراکتیکەکانی قەیوم دووبارە خرایە ڕوو، وتی: دژی ئەم کارانەین و هاتووین دەنگی ملیۆنان کەسی بێدەنگ پیشان بدەین.

 

"شەڕمان ناوێت"

ئۆیا بایدار جەختی لەسەر نیشانەکانی پراکتیزەکردنی نادیموکراسی لە تورکیا کردەوە و وتی: کاتێک دەڵێین لە پراکتیکەکانی قەیوم بێزارین، دەڵێین لە هەڵسوکەوتی نادیموکراسی لە تورکیا بێزارین، لە شەڕ بێزارین، ئێمە بێزارین لە لەناوچوونی ئاشتی، هاتووین بۆ ئێرە بۆ دەربڕینی ئەو شتانەی کە ملیۆنان کەس بیری لێدەکەنەوە بەڵام ناوێرن دەریببڕن، بەهۆی فشارەوە، بەهۆیەوە نەبوونی دەرفەتەکان، ئێمە تەنیا لە خەمی دانانی قەیوم نین، بەڵکو خەمی ئەو زمانەشمان هەیە کە خەڵک دابەش دەکات، لەو پراکتیزانە، سیاسەت و چەمکەکان هەڵەن.

 

"چارەسەرکردنی پرسی کورد هەنگاوی یەکەمی دیموکراسییە"

ئۆیا بایدار ئاماژەی بەوەشکرد، دانانی قەیوم نیشانەی دوژمنایەتییە بەرامبەر بە کورد، وتی: بە دانانی قەیوم لە یەکتر جیا دەکرێینەوەو خەڵکێکی زۆر ئاگاداری ئەوە نین، هەمیشە دەمانکەنە دوژمن، لە هەمووی زیاتر دەڵێین نەخێر بۆ ئەو پراکتیزانە کە دابەشمان دەکەن و ڕێگری لە خەباتی هاوبەشمان دەکەن، هیوای ئێمە، خاڵی سەرەکی کە پێویستە سەرنجی لەسەر بدەین، دۆزینەوەی ئەم یەکگرتووییەیە. بۆچی دەبێت پێکەوە بین؟ بۆ ئاشتی، بۆ دیموکراسی، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەبێت پێکەوە بین، چارەسەرکردنی پرسی کورد هەنگاوی یەکەمە بەرەو ئاشتی و دیموکراسی، یەکەم و گرنگترین هەنگاوە.

 

سیاسەتی دووانەی دەسەڵات

ئۆیا بایدار ئاماژەی بە بانگەواز و لێدوانەکانی ئاکەپە و مەهەپە لە دوو مانگی ڕابردوودا کردو وتی: دەسەڵاتی سیاسی دوو سیاسەت بەڕێوەدەبات، من تێناگەم لەم دواییانەدا چی ڕوودەدات، نابینم خەڵکی دەوروبەرم تێبگەن. دەتەوێت چی بکەیت؟ لەلایەک دەڵێن کە خەڵکی ناو دەم پارتی دەبێ 'لە وڵات دەربکرێن'، 'لە پەرلەمان دەربکرێن'، لەناکاو دەبنە شتێکی جیاواز، بە بڕوای من ئەم قسانە دڵسۆز و ڕاستگۆیانە نین، ئەمە بۆچوونی کەسی منە، نازانم ئەمە بەرەو کوێ دەڕوات، ئایا ئەم ڕاگەیاندنانە تەڵەی نوێن؟ پلانی نوێی دەسکەوتووە؟ لەلایەک لێدوان لەلایەن دەسەڵاتەوە دەدرێت، لەلایەکی دیکەوە دانانی قەیوم بەسەر شارەوانیەکاندا هەیە، هیچ هیوایەکم لەم قسانە نییە، دەبێت ناڕەزایی خۆمان لە بەرامبەر ئەم پراکتیزە نادیموکراسیانەش دەرببڕین.