نوێنەری دەزگای ئەنسار بوو بە بەڕێوەبەری کولتووری شارەوانی ئاکەپە
دەزگای ئەنسار کە بە هێرشی زایەندی بۆ سەر منداڵان و دەستدرێژی زایەندی لە ڕۆژەڤدایە، نوێنەرەکەی لە خارپێت، وەک بەڕێوەبەری کاروباری کولتووری و کۆمەڵایەتی شارەوانی خارپێت دەستنیشانکرا.
ناوەندی هەواڵ
دەزگای ئەنسار، کە بە هێرشی زایەندی بۆ سەر منداڵان و دەستدرێژی زایەندی بووەتە ڕۆژەڤ، عەلاتین مەیدانئۆغڵو، نوێنەری شاری خارپێت، وەک بەڕێوەبەری کاروباری کولتووری و کۆمەڵایەتی شارەوانی
خارپێت دەستنیشانکرا.
دەستبەکاربوونی لە لایەن شاهین شەریفۆغولاری، سەرۆکی شارەوانی ئاکەپە ڕاگەیەندرا و ڕەخنەی زۆری لێ گیرا.