نەتەوە یەكگرتووەكان داوای ڕاگرتنی پلانی ئیسرائیل بۆ داگیركردنی غەززە دەكات

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ٨ی ئاب ئیسرائیل پلانەكەی بۆ كۆنترۆڵكردنی سەربازیی تەواوی كەرتی غەززە ڕاگەیاند، ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە تەلئەڤیڤ دەكات، ئەو پلانە ڕابگرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣ ـەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، دواتر ئیسرائیل هێرشی پێچەوانەی بۆسەر كەرتی غەزە دەستپێكرد، لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون.

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٨ی ئاب، حكومەتی ئیسرائیل پلانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی بۆ داگیركردنی كەرتی غەززە پەسەندكرد.

 

ئاماژە بەوەكراوە، سوپا ئامادەكاری دەكات بۆ كۆنترۆڵكردنی شاری غەززە، ئیسرائیل دەیەوێت شكست بە حەماس بێنێت نەك بەردەوامی پێ بدات.

 

 ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە پلانەكەی ئیسرائیل ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، دوای ئەوە ئیسرائیل پلانەكەی بۆ كۆنترۆڵكردنی سەربازیی تەواوی كەرتی غەززە ڕاگەیاند، داوا دەكەین دەستبەجێ ئیسرائیل پلانی داگیركردنی غەززە ڕابگیرێت.