پشتیوانی ۱۰۰ زیندانیی سیاسی و چالاکوانی ئێرانی لە نامەیەکی نێودەوڵەتی

زياتر لە ۱۰۰ زیندانیی سیاسیی پێشوو، چالاکوانی سیاسی و مافی مرۆڤ، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی لە ناوەوە و دەرەوەی ئێرانی، نامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوای ڕاگرتنی لەسێدارەدانەکان، ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی و کۆتاییهێنان بە شەڕیان کرد.

ناوەندی هەواڵ 

 

زياتر لە ۱۰۰ زیندانیی سیاسیی پێشوو، چالاکوانی سیاسی و مافی مرۆڤ، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی لە ناوەوە و دەرەوەی ئێرانی، نامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە. زیندانیانی پێشوو پشتیوانیی خۆیان بۆ ئەو هەڵوێستانە دەربڕی کە لە نامەکەی ۲۰ی ئابدا بڵاوکرابوونەوە.

 

نامەکە بە ناونیشانی کۆتایی بە شەڕی ئیمپریالیستی و لەسێدارەدانی دەوڵەتی بهێنن لەلایەن گەلێک کەسایەتیی نێودەوڵەتییەوە وەکو ئانجێلا دەیڤس، جودیپ بەتلەر، کیانا یاماتا تایلۆر، ڕەشید خالیدی و ژمارەیەکی زۆر لە ڕێی ئەکادیمی و پارێزەرانەوە ئیمزا کرابوو.

 

کۆتایی بە لەسێدارەدانەکان بهێنن

لەو نامەیەی کە دوێنێ بڵاوکرایەوە، ئیمزاکەرە ئێرانییەکان کە پشتیوانی لە نامەکە دەکەن، جەختیان لەوە کردەوە کە نابی ڕێگە بیدرێت گەلی ئێرانی ناچار بکرێت لە نێوان هێرشی سەربازی و ئابووریی دەرەکی و سەرکوتکاریی دەوڵەت دا یەکێکیان هەڵبژێرێت. ئیمزاکەران داوای کۆتاییهێنان بە لەسێدارەدانەکان، ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی، کۆتاییهێنان بە شەڕ و هەڵگرتنی سزادانی بەکۆمەڵ یان لەسەر گەلی ئێرانی کرد. هەروەها لە نامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە وەسفکردنی بارودۆخی ئێران بە شوبهاندنی بە دوو لای مەقەسەکە بەو مانایە نییە کە شەڕ و سەرکوتکاریی ناوخۆیی یەک شتن، بەڵکو مۆدێلێکە بۆ ئەوەی پیشان بیدرێت کە خەڵک لە یەک کاتدا لە ژێر کاریگەریی هەردوو گوشارەکەدا دەژین.

 

ئیمزاکەران، بەکارهێنانی ئازارەکانی گەلی ئێرانیان بۆ ڕەواکردنی دەستوەردانی سەربازیی بیانی یان سەرکوتکاریی ناوخۆیی ڕەتکردەوە. هەروەها ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە تاوانبارکردنی خۆپیشاندان و ئۆپۆزسیۆن، وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە ژێر ئەشکەنجەدا، دادگاییکردنی خۆپیشاندەران و لەسێدارەدانی زیندانیان لەسەر بنەمای تۆمەتی بێبنەما.

 

لە نێو ئیمزاکەرانی نامەکەدا ناوە دیارەکان بریتی بوون لە: موهەممەد حەبیبی وتەبێژی یەکێتیی مامۆستایانی ئێران ،  ڕەزا خەندان، نووسەر ،سەعید مەدەنی،کۆمەڵناس و زیندانیی سیاسیی پێشوو ، شەهرزاد ئەرشەدی،  دەرهێنەر،مەنسوور بەهکیشلە بنەماڵەکانی خاوەران، ئەتینا دایمی، زیندانیی سیاسیی پێشوو، ژانێت ئافاری، تۆراج ئەتابەکی، حەمید ئەکبەری، نەییرە تەوحیدی، فاتیما شەمس و پەرەستوو فرۆهەر.