نێرگس مەنسوری دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد

نێرگس مەنسوری، چالاکوانی سیاسی بۆ ناڕەزایەتیدان بە بڕیارەکەی دادگا بۆ فرۆشتنی کەلوپەلی دایکی، لە زیندان دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لە کردارە سەرکوتکەرەکانیان دژ بە زیندانییەکان، لە بارودۆخی خراپی زیندانەکاندا هەڕەشە لە ژیانیان دەکات، وایان لێدەکات دەست بکەن بە مانگرتن لە خواردن.

 

محەمەد موغیمی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" نووسیویەتی نێرگس مەنسوری، چالاکوانی سیاسی و مەدەنی و ئەندامی یەکێتی کرێکارانی کۆمپانیای پاسی تاران، دوای بڕیارێکی دادگا بۆ دەرکردنی فەرمانێکی نایاسایی بۆ مەزادکردنی موڵکی دایکی، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد.

 

نێرگس منسوری، زیندانی سیاسی و یەکێک لە واژۆکەرانی نامەیەک کە تیایدا ١٤ چالاکوانی مەدەنی داوای دەست لەکارکێشانەوەی عەلی خامنەیی و ڕەشنووسی دەستوورێکی نوێ دەکەن، لە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بانە دەستگیرکرا و ئێستا لە زیندانی ئەڤین زیندانی کراوە.

 

هەروەها پیشتر لە ئابی ٢٠١٨ کاتێک لە شوێنی کارەکەی دەگەڕایەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا لە زیندانێکی تەنیا لە زیندانی ئەڤین، ڕەوانەی زیندانی قەرجەک کرا لە شاری ورامین، لە کۆتاییدا گواسترایەوە بۆ زیندانی ئەڤین و بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و هاوپەیمانی دژی ئاسایشی نیشتمانی" سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و ساڵێکیش بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم" و دواتر بە کەفالەت ئازاد کرا.