دانیشتووانی ڕۆبۆسکی بۆ ماوەی ١٢ ساڵە بۆ دادپەروەری تێدەکۆشن

نورای چەڤریمەن، ئەندامی لیژنەی جێبەجێکاری ناوەندی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ، ئاماژەی بەوەکرد، دوای ١٢ ساڵ لە کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی، داواکارییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و دادپەروەری بەبێ وەڵام ماونەتەوە، بۆیە کۆمەڵکوژی دیکە ڕوویدا و هیچ کۆمەڵکوژییەک ڕوون نەکراوەتەوە.

سەرپیل ساڤوملو

 

ناوەندی هەواڵ- لە شەوی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١، دەوڵەتی تورکیا لە کاتژمێر ٢١:٣٩ و ٢٢:٢٤ کۆمەڵکوژییەکی لە گوندی ڕۆبۆسکی قلابانی شرناخ ئەنجامدا، هێزە چەکدارەکانی تورکیا بە چوار بۆمبی هێرشیان کردە سەر ئەو گوندنشینانەی سنووری باشووری کوردستانیان تێدەپەڕاند، بەهۆی بۆردوومانەکەوە ٣٨ کەس گیانیان لەدەستدا، لەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە، ١٩یان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بوون و زیاتر لە نیوەیان لە خێزانی ئینجو بوون، هەروەها ٥٠ هێستریش بەر بۆردوومانەکە کەوتن.

 

ئەم کۆمەڵکوژییە بۆ ماوەیەک لە گەل شاردراوەیەوە، ڕاگەیاندنە سەرەکییەکان بە هیچ شێوەیەک ڕاپۆرتیان لەسەر کۆمەڵکوژییەکە نەداوە لە کاتژمێرەکانی زووی شەو و بەیانیدا، خەڵک ڕاستییەکان لە کەناڵەکانی هەواڵەوە پێگەیشت کە بە ئۆپۆزسیۆن ناسراون، ڕۆژی دواتر، کۆمەڵکوژییەکە لە ماڵپەڕی فەرمی فەرماندەیی تورکیا داندرا، تەرمی ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژییەکەدا گیانیان لەدەستدا پارچە پارچە ببوون، گوندنشینەکان ناچاربوون تەرمی خزمەکانیان بخەنە بەتانییەوەو بە هێستر هەڵیانبگرن، وێنەکانی ئەو ساتانە لە یادەوەری هەموواندا مایەوە.

 

لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١، ڕۆژنامەی ئازاد بە ناونیشانی "کۆمەڵکوژی" بۆ ئەو ڕووداوانەی کە ڕوویاندا، ڕۆژنامەی هابەرتورک بە ناونیشانی لەسەر سنوور هەڵە، ڕۆژنامەی سەباح: سەندۆرما گەدیکتەپە لە قاچاخچییەکان درا، ڕۆژنامەی زەمان: هەواڵگری بکوژ، ڕۆژنامەی سۆزجو: هەڵگرتنی چەک و یەنیچاغ بە ناونیشانی: بۆمب لە تیرۆریستانی دا و ٣٥ کوژراوی لێکەوتەوە، هەواڵەکەیان بڵاوکردەوە.

 

بۆ چەند کاتژمێرێک هیچ یارمەتییەک نەبوو

دوای کۆمەڵکوژییەکە، چەندین شاند چوونە ناوچەکە و لێکۆڵینەوەیان کرد، لە ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ و ئەو شاندانەی چوونە سەر ڕووداوەکان، ئاماژە بەوە کراوە ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە لە سنوورەکان بازرگانییان کردووە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە بنکەی پۆلیس ئاسانکاری بازرگانی لەسەر سنوور کردووە بەتایبەتی لە مانگی ڕابردوودا، هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە چەند کاتژمێرێک دوای کۆمەڵکوژییەکە هیچ یارمەتییەک نەبووەو هاوڵاتیان گیانیان لەدەستداوە.

 

پڕۆسەی یاسایی بێ ئەنجام مایەوە

نوسینگەی داواکاری گشتی ئامەد لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٣، بڕیاری دا کە "بێ توانا" بێت بە تۆمەتی "هۆکاری مردن بەهۆی زەحمەتکێشانەوە" دواتر دۆسیەی کەیسەکە ڕەوانەی نووسینگەی فەرماندەیی گشتی سەربازی کرا، بەڵام لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤، بڕیارێک درا کە "بەدواداچوون نەکات." لە تەمووزی ٢٠١٤، خێزانەکان بە شێوەیەکی تاکەکەسی سکاڵایان لە دادگای دەستووری "AYM" کرد، لە ٢٤ی شوباتی ٢٠١٥ بەهۆی ئەوەی کە "کەموکوڕییەکە لە کاتی خۆیدا چاک نەکراوەتەوە" دادگا ڕایگەیاند، کەموکوڕی هەیە لە داواکارییەکەدا و داواکارییەکەی ڕەتکردەوە، دوای ٦ ساڵ لە ٩ی نیسانی ٢٠٢١، خێزانەکانی ڕۆبۆسکی جارێکی دیکە سکاڵایان لە دادگای دەستووری کرد، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر دادگا بڕیاری پێشێلکردن بدات، کەیسەکە دەکرێتەوە، داواکاری ٢٨١ کەس کە کەسوکارییان گیانیان لەدەستداوە بۆ دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا " "DMME ڕەتکراوەتەوە، وەک بیانوویەک، پارێزەرەکان لە کەیسەکەدا ئەو بەڵگەنامانەی کە دەبوو لە ماوەی ١٥ ڕۆژ بنێردرایانەو لەمسوەی ١٧ ڕۆژدا نیردران وەک هەڵەیەک بیندرا. لە حوزەیرانی ٢٠١٩جارێکی دیکە داوا پێشکەشی نووسینگەی داواکاری گشتی ئامەد کراو نوسینگەی داواکاری گشتی ئامەد بڕیاری "بێتاوانی"داوەو دۆسیەکەی ڕەوانەی نوسینگەی داواکاری گشتی قلابان کردووە، تا ئێستا هیچ دادگایەکی دادپەروەرانە ئەنجام نەدراوە بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی.

 

دەرگای کۆمەڵکوژییەکان کرایەوە

لە تورکیا، کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی وێنەیەکی ڕوونی ئەو کۆمەڵکوژییانە بوو کە پێش و پاشتر ڕوویاندا، ئەو نادادپەروەرییەی لێرە ڕوویدا بە ڕوونی ئەو ژیانەی ئاشکرا کرد کە دەوڵەت بە ڕەوای بینی بۆ کوردەکان. نەبوونی دادپەروەری و هاوئاهەنگی بووە هۆی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی، ئەوەی لە ڕۆبۆسکی ڕوویدا دەرگای کۆمەڵکوژییەکانی کردەوە.

 

نورای چەڤریمەن، ئەندامی لیژنەی جێبەجێکاری ناوەندی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ "IHD" ، دەربارەی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی لێدوانی داو وتیلەڕاستیدا کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی بەردەوامبوونی دەیان کۆمەڵکوژییە لەم جوگرافیایەدا، بەهۆی سیاسەتی سزانەدان بۆ بکەران لە مێژوودا کۆمەڵکوژی ئەنجام دراون، سیاسەتی جیاکاری بەرامبەر بە گەلی کورد بێ سزایی و بێ یاسایی دەهێنێت،. ئاستی جیاوازی دەوڵەتەکان کە بەشدارن لە کۆمەڵکوژییەکاندا، سیستمێکی یاسایی دادپەروەرانە جێبەجێ ناکرێت و ناتواندرێت جێبەجێ بکرێت.

 

"بە ئاشکرا ئەنجام درا"

نورای چەڤریمەن وتیشی: کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی بە ئاشکرا ئەنجامدرا. بازرگانی سنوور بارودۆخێکی نوێ نەبوو، لەلایەن هەموو کەسێکەوە ناسراو بوو کە گواستنەوە بەردەوام بەکاردەهێندرا، ئەو کەسانەی کە لە سنوورەکاندا بازرگانییان دەکرد دەرفەتی ئەوەیان نەبوو بژین، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە، ئەم کۆمەڵکوژییە ڕوویدا، ئەو کۆمسیۆنەی کە دامەزراوە هەموو نیگەرانییەکانی دەربڕی، بەڵام سەرەڕای هەموو بەڵگەکان، داوای ئەوە کرا کە ئەم دۆسیەیە لە ڕێڕەوەکانی ئەنقەرە ون ببێت.

 

"هەموو هەوڵەکان ئاستەنگ کران"

دوای کۆمەڵکوژییەکە، چەندین داواکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوە هەبوو، بەڵام هیچ وەڵامێک بۆ ئەو بانگەوازییانە نەبوو، نورای جەڤریمەن ڕایگەیاند، ئەگەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک هەبووایە، بەلایەنی کەمەوە بەشێک لە دادپەروەری باس دەکراو ڕێگری لە کۆمەڵکوژییەکان دەکرا، بە دڵنیاییەوە ڕووبەڕووبوونەوەکە زیانەکان ناگەڕێننەوە، بەڵام ئازارەکان تا ڕادەیەک کەم دەکاتەوە، بەڵام ڕووبەڕووبوونەوەکە ڕووینەدا و ئەوانەی بەرپرس بوون دادگایی نەکران، هەموو هەوڵەکان ئاستەنگ کران.

 

"سیستمی پاراستن پێکنەهات"

نورای چەڤریمەن ا بەرپرسانی دەوڵەتی بەبیرهێنایەوە و وتی: دەوڵەت، وەک سەرەکیترین بنەمای پاراستنی مرۆڤەکانە، بەرپرسیارە لە پاراستنی ژیانی خەڵک، ئەم ئەرکە هەم لە یاسا ناوخۆییەکانی خۆیدا هەموارکراوەتەوە و هەم بەپێی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان لە ماددەی ٩٠ی دەستووردا زامنکراوە، بۆیە حکومەت ناتوانێت کوشتن و کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات، پرۆسەیەکی یاسایی کراوە و ڕوون لە دژی ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێت کە ئەم ئەرکە جێبەجێ ناکەن، کاتێک دەوڵەت ئەرکی خۆی جێبەجێ ناکات، ئەو تاوانبارانە دەپارێزێت و ئەو کۆمەڵکوژییانە قبوڵ دەکات و پارێزگارییان لێدەکات، وەک تاوان نایبینێت.

 

"دەرگای کۆمەڵکوژییەکان کرایەوە"

دوای ڕۆبۆسکی لە تورکیا، ئەوانەی ئاشتییان دەویست لە ئەنقەرە، لە پرسوس منداڵان یاریان کۆدەکردەوەو خەڵکیش لە جزیرە و سور لە کاتی قەدەغەی هاتوچۆدا کوژران، ئەو وڵاتە لیستێکی دیکەی کۆمەڵکوژییەکانی بۆ شەپۆلەکانی مێژووی خۆی زیاد کرد، ژینگەیەکی ئارام لە تورکیا دانەمەزراوە و بەردەوامبوونی کۆمەڵکوژییەکان گەیشتووەتە دۆخێکی ئاسایی لە جوگرافیادا کە ژینگەیەکی ئاشتی تێدا نییە، کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی دەرگای کۆمەڵکوژی دیکەی کردەوە، ئەم کۆمەڵکوژییانە کاریگەرییان لەسەر یەکتر هەیە و بە هەمان سیاسەت جێبەجێ دەکرێن، ئەگەر بکوژانی کۆمەڵکوژییەک دادگایی بکرێن و سزا بدرێن، ئەوا هیچ کۆمەڵکوژییەکی دیکە نەدەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا لەبەر ئەوەی هیچ کۆمەڵکوژییەک ڕوون نەکراوەتەوە، بکەران پارێزراون، هەروەها ئەو دادگاییانەی کە بەشێکیان ئەنجام دەدرێن بەسەر ژمارەیەک کەسدا سەپێندراون، ئەوانەی بەرپرسن و ئەوانەی فەرمانیان پێ دەکەن، لە دادگاییەکان ئازادکراون.