سلێمانی، ٧٥ نەمام بۆ لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد چێندران
لە ٧٥ەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالاندا ڕژاک ٧٥ نەمامی لە ناوچەی مێرگەپان چاند.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/04/20240408-809632bb-2521-44bf-8836-231ab6afb432-750x430-jpg9690b0-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی چاندنی نەمان بۆ پیرۆزکردنی ٤ی نیسان، ڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، پاشنیوەڕۆی دوێنێ بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، ٧٥ نەمام لە ناوچەی مێرگەپانی سەر بە پارێزگای سلێمانی چێندرا.
لە چالاکییەکەدا ٧٥ نەمام وەک ئاماژەیەک بۆ تەمەنی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان چێندران، هاوکات درووشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ” و “بێ سەرۆک ژیان نابێ”ـیان وتەوە.
بەشداربووانی چالاکییەکە، ئاماژەیان بەوەدا، ئامانجمان لەم چالاکییە جگە لە پیرۆز کردنی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئۆجالان، هاوکات پاراستنی ژینگەیە کە پرسێکی زۆر گرنگ و جەوهەرییە لای ڕێبەر ئاپۆ، هاوکات ژن و سرووشت ئاوێتەی یەکن و لە دید و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان دوو کۆڵەکەی سەرەکین بۆ پاراستنی مرۆڤایەتیی لە دژی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی.