دەم پارتی: لە شرناخ بەرخۆدانێکی گەورە هەیە
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی" لە شرناخ جەختی لەوە کردەوە کە لە شارەکە سەرکەوتوو بووە و دەڵێت: دەبێت چاوی هەمووان لێرە بێت.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/04/20240401-20240331-20240331-690x390cc-sirnak-secim-jpgde1dac-image-jpg9c099e-image-jpg8c47f3-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی" لەبارەی هەڵبژاردنەوە لە ناوەندی شرناخ لە هەژماری دیجیتاڵ میدیای خۆیدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و وتی: لە شرناخ بەرخۆدانێکی گەورە هەیە، دەبێت چاوی هەمووان لێرە بێت، بە گوێرەی ئەوانەی واژۆیان کردووە، ئێمە پێشکەوتووین.
نەورۆز ئویساڵ، پەرلەمانتاری شرناخی دەم پارتی وتی: بانگەوازی ئێمە بۆ گەلەکەمانە، سەرەڕای هەموو جۆرە یارییەک، بردمانەوە، ناتوانن سەرکەوتوو بن بە دەستگیرکردنی هاوڕێکانمان کە بەرپرسن لە کاروباری هەڵبژاردن و هاوسەرۆکەکانی شارەکەمان، داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە بە ئاشتی پشتیوانی لە پارتەکەیان بکەن و واز لە ئیرادەی خۆیان نەهێنن، ئاسایشی هەڵبژاردن و ئیرادەی گەل بەرپرسیارێتی هەموو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنە، ئیرادەمان هەیە و بەردەوام دەبین لە داواکارییەکانمان لە ڕووی یاسایی و سیاسییەوە، لە نزیکەوە چاودێری دەکەین.