ناڕەزایەتی پەرستاران لە ئێران بەردەوامە
پەرستاران لە پارێزگای گۆڵستانی ئێران لە بەردەم فاکەڵتی پزیشکی و بینای پارێزگاری ئێران دژی دواکەوتنی موچە و کێشەی داهات خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
ناوەندی هەواڵ
پەرستاران لە پارێزگای گۆڵستانی ئێران لە بەردەم فاکەڵتی پزیشکی و پارێزگاری ئێران دژی دواکەوتنی موچە و کێشەی داهات، ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
ئەو پەرستارانەی بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکەدا کردووە، ڕایانگەیاندووە، ماوەی ٩ مانگە تا ئێستا موچەیان پێنەدراوە و تەنیا لەسەدا ٥٠ی مووچەی مانگی نیسانیان خەرج کراوە.
ئاماژەیان بەوەکرد، تا موچەکانیان دەدرێت، بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتییەکانیان.
شایانی باسە کە پەرستارانی پارێزگاکە هەفتەی ڕابردوو چەندین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای مافەکانیان کرد بەهۆی جێبەجێنەکردنی ئەو بەڵێنانەی کە دراون و نەدانی مووچەی فەرمانبەران