ژنان لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشە جینۆسایدییەکان بەبڕیارن

لە شەوی ٢٣ی تشرینی یەکەم دەوڵەتی تورک هێرشیجینۆسایدی بۆ سەر تەواوی ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە. ئەو ژنانەی کە لەهەموو بوارێکدا بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانیانتێکۆشان دەکەن، جەختیان لەوە کرد کە لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشە جینۆسایدییەکان بەبڕیارن

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ- دەوڵەتی تورکیا جارێکی دیکەهێرشەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاچڕتر کردەوە. لە شەوی ٢٣ی مانگەوە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی قورسی دەوڵەتیتورکەوە کەوتۆتە بەر هێرشی توند. هێرشەقورسەکە لە شارۆچکەی تل ڕفعەت لە کانتۆنیشەهبا دەستی پێکردووە.


ناوەندی پەیوەندییەکانی هێزەکانی سوریایدیموکرات، هەسەدە ئاشکرای کرد، دەوڵەتی تورکیا لەهێرشەکانیدا بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٤٢خاڵی خزمەتگوزاری کردۆتە ئامانج و لە ئەنجامدا ١٢هاووڵاتی کوژراون و ٢٥ هاووڵاتیش برینداربوون.

 

کۆمەڵکوژی لە تل ڕفعەت و دێرک

دەوڵەتی تورک لە تل ڕفعەتی کانتۆنی شەهبا و شاری دێرک لە کانتۆنی جزیر کۆمەڵکوژیئەنجامدا. لەو هێرشانەدا ماڵی هاووڵاتیان لە تلڕفعەت و گوندەواری شارۆچکەی تل تەمر و کانتۆنیمنبەج بۆردومان کرا، لەو کۆمەڵکوژییانەدا جەمیلەخەلیل وەقاس تەمەن ٣٢ ساڵ و کوڕەکەی مەلەکشیار تەمەن ٥ ساڵ و ئیبراهیم محەمەد شێخۆتەمەن ٥٥ ساڵ و محەمەد وەقفی تەمەن ٤٧ ساڵکوژران.


لە کۆمەڵکوژی وێستگەی سوێدی لە شاری دێرک، ٧ کەس کە لەو وێستگەیە کاریان دەکرد کوژران. ناویئەو کەسانەی لە هێرشە جینۆسایدەکاندا کوژراون بەم شێوەیەن: میزر ئەلحەسەن، عیسام ئەلسبێ،عەتاڵا ئەلخدر، بەشار ئەل لوێد، مەحمود ئەلحسێن،فادل ئەلخەدان و ئیلیاس عیسا.

لە هێرشەکەی سەر کۆبانێ، ئەندامێکی هێزێکی ئاسایش بە ناوی "هەنوش بەکەێ" کوژرا و کچێکیتەمەن ٣ ساڵ بە ناوی نادیە مستەفا بریندار بوو.

 

ناوەندە تەندروستییەکان و ژێرخانەکانبۆردومان کران

هەروەها ناوەندێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ناوەندی کارەبای شاری کۆبانی و خاڵەکانی هێزەکانیئاسایشی ناوخۆ بۆردومان کران. لە ئەنجامیهێرشەکەدا ٣ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆبریندار بوون، لە لایەکی دیکەوە بۆردومانەکانیسەر ژێرخانی کانتۆنی جزیر لە بیرە نەوت و کارەباو غازەکانی ڕمێلان و تربەسپی و عامودێ و دێرکەوەسەخت بوون، هاوکات لە قامیشلۆ ناوەندە ئەمنییەکانو خزمەتگوزارییەکان و عەمبارکردنی دانەوێڵە و بنکەتەندروستییەکان کرانە ئامانج و لە ئەنجامداهاوڵاتییەک بریندار بوو و زیانی ماددی لێکەوتەوە.

 

"پێویستە هێرشەکان بۆ سەر هەرێمڕابگیرێن"

تەرفە حەسەن لە شاری قامیشلۆ لە کانتۆنی جزیرە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و کاردانەوەی خۆیبەرامبەر بە هێرشەکان بەم شێوەیە دەربڕی: "ئێمە هاتووین بۆ کوتانی منداڵان، بەڵام بەهۆیهێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوەندەکە،ناوەندەکە داخراوە و لە خزمەتگوزاری دەرچووە، شەوێکی سەختمان بەسەر برد. لە کۆتاییقسەکانیدا، تەرفە حەسەن داوای ئاشتی و ڕاگرتنیهێرشەکانی کرد.


ڕوکەن حسێن لە شاری قامیشلۆوە ئیدانەیهێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای کرد و ڕایگەیاند کەدەوڵەتی تورکیا دەیەوێت ناوچەکە وێران بکات و هەڵوێستی خۆی بەم شێوەیە دەربڕی: "لە شەویڕابردووەوە ژێرخان و ناوەندە خزمەتگوزارییەکانبۆردومان کراون، زیانێکی زۆر بەرکەوتووە، تا ئێستا دەیان شەهید و بریندار هەیە، زۆربەیان ژن و منداڵن، زلهێزەکانی وەک ڕووسیا و ئەمریکا گوایە بەناوی پاراستن لێرەن، بەڵام بەداخەوە بێدەنگن، داوا لە دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکاندەکەین بەپەلە دەستوەردان لەم بابەتەدا بکەن بۆئەوەی بتوانرێت ئەم هێرشانە بۆ سەر ناوچەکەمانبوەستێنرێت".