مەرال دانش بێشتاش: داواکاری ئاشتی دەبێت کۆمەڵایەتی بێت

مەرال دانش بێشتاش، هاووتەبێژی هەدەکە ڕایگەیاند، پێویستە داواکاری ئاشتی لەلایەن هەموو گەلانەوە بەرز، ئەمڕۆ موخاتەب لە چارەسەری پرسی کورددا تەنها گەلی کورد نییە، بەڵکو هەموو گەلانی تورکیایە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی مانگی ئاداری ٢٠٢٤دا پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل "دەم پارتی" لە سێ شاری گەورە و ٧ شارەوانی شار و ٥٨ شارۆچکە و ١٠ سارەدێدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا. دوای هەڵبژاردنەکان، وەک ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠١٩ قەیوم بۆ شارەوانیەکانی دەم پارتی داندرا.

 

دەوڵەتی تورکیا بۆ یەکەمجار لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دەستی بەسەر شارەوانی جۆلەمێرگدا گرت، لە مانگی حوزەیرانەوە دەست بەسەر ٧ شارەوانیدا گیراوە کە یەکێکیان شارەوانییەکی گەورەیە، کە دەم پارتی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

 

سۆفیا ئالاگاش، هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت بە بیانووی نیشاندانی کارە ڕۆژنامەنووسییەکانی پێش ئەوەی وەک هاوسەرۆکی شارەوانی هەڵبژێردرێت، سزای ٦ ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، دیسانەوە قەیومێک لە شوێنی ئەو دامەزرا، بە ئاماژەدان بەو سزایەی کە پێی دراوە. دوای ئەوە، عەبدوڵا زێدان، هاوسەرۆکی شارەوانی وان، ، سزای سێ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. لەبەرامبەردا گەل ماوەی سێ ڕۆژە لە بەردەم بینای شارەوانی ئێشکگرییان لە دژی هەڕەشەی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ئەنجامداوە.

 

مەرال دانش بێشتاش، هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان "هەدەکە" و پەرلەمانتاری دەم پارتی بۆ ئەرزروم ڕایگەیاند، لە میانی وتووێژە بەردەوامەکان لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە ئیمرالی، سیاسەتی قەیوم ناکۆکی لە ناو کۆمەڵگادا دروست دەکات، پێویستە دەسەڵات ئاگاداری ئەوە بێت کە بەمە پارە لەدەست دەدەن.

 

مەرال دانش بێشتاش ئاماژەی بەوەدا کە دانانی قەیوم ئێستا بووەتە پرۆسەیەکی سیستماتیکی و ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای دانانی قەیوم هێشتا خاوەن ئیرادەن، حکومەت لە ڕێگەی قەیوم و فشارە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئامانجەکانی خۆی بەدیناهێنێت، بەڵام سەرەڕای ئەمەش پەنا بۆ هەمان میتۆد دەبات، بەڵام وەک هەدەکە بڕیاریان داوە ئاشتی لە دژی هەردوو سیاسەتی قەیوم و سیاسەتی هێرشکردنە سەر یەکتر دابمەزرێنن.

 

"قەیوم و ئاشتی پێکەوە نابن"

مەرال دانش بێشتاش ئاماژەی بەوەدا کە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە لە سیاسەتە پاوانخوازەکانی حکومەت ناڕەحەتن و وتی: هەرچەندە بە هۆی ڕژێمی ستەمکارەوە لە کۆمەڵگەی تورکیادا بە دەنگی بەرز دەرنابڕدرێت، بەڵام یەکێکە لەو چەمکانەی کە جارجارە گوزارشت دەکرێت، ئێمە ئەمە بە ڕوونی دەبینین. ئێمە وەک هەدەکە بڕیارماندا هەنگاو بە هەنگاو ئاشتی بونیاد بنێین. بێگومان لە کاتێکدا ئێمە ئەمە بونیاد دەنێین، واتای ئەوە نییە کە ئێمە لە دژی نادادپەروەرییەکان دەنگمان نابێت چونکە دەبێت ئەم دووانە پێکەوە بن. لە لایەکەوە کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان بەڕێوەدەچێت و جارێکی دیکە هیوای ئاشتی لەناو گەلدا سەرهەڵدەداتەوە. هێرشێکی سەرتاسەری لەم جۆرە بەڕاستی ئەو پرسیارە دەهێنێتە بەرچاو کە دەیانەوێت چی بکەن؟.

 

'"دەبێت لەوە تێبگەن کە سیاسەتی قەیوم سوودی نەبووە"

مەرال دانش بێشتاش سەرنجی بۆ ئەو قەیومە ڕاکێشا کە بەسەر شارەوانی سێرتدا سەپێندراوە و ڕایگەیاند کە گەلی سێرت دەستبەرداری ئیرادەی خۆیان نابن بەرامبەر بە قەیومەکان، وتی: حکومەت بە سیاسەتی دانانی قەیوم دۆڕاوە و پێویستە ئاگاداری ئەوە بێت. ئەنقەرە دەڵێت بەم شێوەیە سەردەکەوێت، گەل لەم کاتەدا کاردانەوەیان هەیە و توڕەترن. تۆ ناتوانی بەم شێوەیە ئیرادەی گەل ڕادەست بکەیت. پێویستە هەموو کەسێک لە هەموو شارەکاندا بوەستێتەوە و هاوسۆزی گەلی کورد بن، دەبێت لەوە تێبگەن سیاسەتی قەیوم سوودی نەبووە.

 

"پێویستە ئاشتی کۆمەڵایەتی بەرقەرار بێت"

مەرال دانش بێشتاش ڕایگەیاند کە لەم کاتەدا کە گفتوگۆکان بەردەوامن و باس لە ئاشتی دەکرێت، پێویستە دەنگی ئاشتی لە دژی سیاسەتەکانی دەستدرێژیی تەواوەتی بەرز بکرێتەوە، و دەریخست کە ئەم داواکارییە بە هەمان شێوە کۆمەڵایەتی بکرێت وتی: پێویستە ئەم کۆبوونەوانە بەردەوام بن و پێکەوە ئاشتی کۆمەڵایەتی بونیاد بنێین، زۆر باش دەزانین کە ئاشتی کلیلی دیموکراسی و یەکسانییە لەم وڵاتەدا، دەستبەرداری ئەم خەباتە نابین، تێکۆشان بۆ ئاشتی قورسترە لە بانگەشەکردن بۆ شەڕ، لێرەدا بەرپرسیارێتی گەورە دەکەوێتە سەر شانی هەمووان، پێویستە یەکبگرین و دەنگی خۆمان لە دژی هێرشە تۆتالیتارییەکان بەرز بکەینەوە.

 

"گەل موخاتەبەی چارەسەرە"

مەرال دانیش بێشتاش وتیشی: لە چارەسەرکردنی پرسی کورددا، موخاتەب تەنها گەلی کورد نییە، بەڵکو هەموو گەلانی تورکیان، گەلانی تورکیا کاریگەرییان لەسەر ئەم دۆخەی شەڕ و ململانێ هەیە، گەل لە خەباتی ژیان لە دژی هەژاری و برسێتی بەردەوامە ۆیە خەبات بۆ ئاشتی خەباتێک نییە کە بتوانرێت وازی لێبهێنرێت، پێویستە هەموو کۆمەڵگە خەبات بۆ ئاشتی لە بەرانبەر بەڵاکانی شەڕدا لە باوەش بگرێت و گەشەی پێبدات.