منداڵان و ژنان زیانبەرکەوتووی چەکی کۆنترۆڵنەکراوی سووریان
ڕوانگەی سووری: بەهۆی نەبوونی چاودێری و یاساوە، لە نیوەی یەکەمی تەمووزدا تەقەی بێسەروبەر لە سووریا زیادی کردووە و بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی هاووڵاتیان، بەتایبەت ژنان و منداڵان.
ناوەندی هەواڵ
بڵاوبوونەوەی چەکی کۆنترۆڵنەکراو لە سووریا بەردەوامە و ڕاستیەکی ڕۆژانەی پڕ لە ترس دروست دەکات، فیشەکی بێ سەرپەرشت بووەتە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی، بەتایبەتی ژنان و منداڵان، کە لە نەبوونی چاودێری ئەمنی و یاساکانی ڕێگریکردندا قورسایی توندوتیژییەکان لە ئەستۆ دەگرن.
تەنها لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا لە سەرەتای مانگی تەمووزەوە، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بەڵگە کوژرانی هەشت هاوڵاتی مەدەنی لە سووریا کە سێ منداڵ و دوو ژنیان تێدایە، جگە لە برینداربوونی شەش بریندار کە دوو منداڵ و ژنێکیان تێدایە، ئەم ڕووداوانە کە لە شوێنی جیاواز ڕوودەدەن، ڕەنگدانەوەی فراوانبوونی بازنەی مەترسییە لە ناو ماڵ و شەقام و تەنانەت شوێنی کاریشدا.
بانگەوازی بەپەلە بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک
ڕوانگەی سەوری بۆ مافەکانی مرۆڤ داوای لە ڕێکخراوە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان کرد کە هەڵمەتی هۆشیاریی بەرفراوان بۆ سنووردارکردنی ئەم دیاردەیە دەستپێبکەن، کە بە بێ هیچ ڕێگرییەکی یاسایی و ڕەوشتی، ژیانی بێتاوانەکان دەبات و منداڵیان دەدزێت.