مەکەگە ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکانی ژنان بۆ مانگی تشرینی دووەم بڵاوکردەوە
ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنانی میزۆپۆتامیا "مەکەگە" ئاشکرای دەکات، کە فشار و پێشێلکارییەکان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان بەتایبەتی ژنان لە چوارچێوەی کەشوهەوای سیاسی گرژدایە.
ناوەندی هەواڵ
لەم ساڵانەی دواییدا ئازادی ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن لە تورکیادا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە لە نێوان پەرەسەندنی ڕەخنە نێودەوڵەتییەکاندا، ڕاپۆرتەکان سەرکوتکردنی بەربڵاوی حکومەت بۆ ڕۆژنامەگەری سەربەخۆ و دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان و سەپاندنی سنووردارکردنی توند بەسەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاشکرا دەکەن.
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنانی میزۆپۆتامیا "مەکەگە" ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکانی ژنان بۆ مانگی تشرینی دووەم بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، کە فشار لەسەر ژنانی ڕۆژنامەنووس بەردەوامە و تەنانەت لەو مانگەدا توندتر بووە.
ڕاپۆرتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییە سیاسییەکان، ڕاپۆرت و پۆستەکانی ڕۆژنامەنووسان لە ماڵپەڕی تۆڕی کۆمەڵایەتی وەک "تاوان" مامەڵەیان لەگەڵ کراوە، ئەو لێدوانانەی لەخۆگرتبوو کە ڕادەی پێشێلکارییەکانی ئاشکرا دەکرد، لەوانە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی چالاکییە پیشەییەکانیانەوە ڕووبەڕووی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە و داوای یاسایی و هەڕەشە دەبنەوە، کە دەبێت لە چوارچێوەی ئازادی ڕادەربڕیندا سەیری بکرێن.
هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، کە دیارترین مانشێتەکان لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمدا بریتی بوون لە زیادبوونی بەرچاوی فشارەکان لەسەر ئازادی ڕادەربڕین، لەگەڵ کردنەوەی لێکۆڵینەوەی نوێ لە دژی ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس، هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا بە ئامانجگرتنی یادکردنەوەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا کوژراون هەیە، کە بە نموونەیەکی توندی تاوانبارکردنی ڕۆژنامەگەری زانیوە، لە نێوان ئەم تۆمەتە پەرەسەندووانەدا، ئازادی ڕۆژنامەگەری وەک یەکێک لە پرسە ئامانجدارەکان دەمێنێتەوە.
"توندوتیژی دیجیتاڵی ئیتر لەوە بێبەری نییە"
تیشکی خستۆتە سەر جۆرە هەمەچەشنەکانی هەڕەشە بۆ سەر پارێزراوی ڕۆژنامەنووسان، ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڕەشەکانی کوشتن لە سەر سەرنوسەرێک لە قوبرس جەخت لەسەر بەرزبوونەوەی مەترسیداری قسەی ڕقاوی و پەیامی بێ ڕێزیکردن لە کایەی دیجیتاڵیدا دەکاتەوە، توندوتیژی دیجیتاڵی ئیتر تایبەت نییە بەڵکو بووەتە ئامرازێکی باوی ستەمکاری.
دووپاتیکردەوە، ئەو نائاسایشی و قسە ناشرین و هەڵاواردنانەی کە ڕۆژنامەنووسان لە ژیانی پیشەیی خۆیاندا ڕووبەڕووی دەبنەوە، لەکاتێکدا زۆرجار چاوپۆشییان لێدەکرێت، بەڵام هێشتا بوارێکی دیکەی پێشێلکارییە کە کاریگەری ڕاستی لەسەر کارەکانیان هەیە، هەروەها گیانلەدەستدانی گوماناوی دیلان کارمان، ئەو ژنە گەنجەی کە بەشداری خەباتی ڕزگاریخوازانەی ژنانی کردووە و ماوەیەک وەک ڕۆژنامەنووس کاری کردووە، خەمێکی قوڵی لێکەوتووەتەوە و جارێکی دیکە ئەو مەترسییە سیستماتیکیانەی کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە ئاشکرا دەکات، وتی: دڵنیاین کە بە زووترین کات لێکۆڵینەوەکان لەبارەی مردنی دیلان کارمان کۆتایی پێدێت و ڕاستیەکان ئاشکرا دەبن و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرۆسەکە دەکەین.
"دەبێت هاودەنگی نێوان ڕۆژنامەنووسان پتەوتر بکرێت"
ئەو زانیاریانەی لە مانگی تشرینی دووەمدا بڵاوکراونەتەوە دەریانخستووە، کە فشارەکان لەسەر ڕۆژنامەنووسان بەردەوامە، ڕێوشوێنە یاساییەکان زیاتر سزادراون و هەڕەشە و دەستگیرکردن وەک "مەترسی سروشتی پیشەکە" بووەتە شتێکی باو، ئەم دۆخە جەخت لەسەر پێویستی ئاشکراکردن و بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و بەهێزکردنی هاودەنگیی نێوان ڕۆژنامەنووسان دەکاتەوە بۆ دەستەبەرکردنی گەشەسەندنی ڕۆژنامەگەرییەکی ئازاد.
لە ڕاپۆرتەکەدا کۆمەڵێک پێشێلکاری دژی ئازادی بیرکردنەوە و ڕادەربڕین ئاشکرا کراوە، ڕوونیکردەوە، کە ٣ڕۆژنامەنووس لە ژێر لێکۆڵینەوەدان، ٢ ڕۆژنامەنووس ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبنەوە، ٥ی دیکەش سزایان بەسەردا سەپێنراوە، هەروەها ڕۆژنامەنووسێک سزای دوو ساڵ و یەک مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، لەکاتێکدا تا ئێستا دادگاییکردنی ١٠ ڕۆژنامەنووسی دیکە بەردەوامە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، تا ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، سێ ڕۆژنامەنووس بە ناوەکانی ئەلیف ئێرسۆی، هاتیس دومان و ئۆزدن کنیک زیندانی کراون.