مانیفێستۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک دەروازەیەکە بۆ ئاشتی

مانیفێستۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک لە لایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پایەیەکی بنەڕەتییە بۆ بونیادنانی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک و کۆمەڵگەیەکی ڕەوشت و سیاسی لەسەر بنەمای کۆمۆنالیزم و ژیانێکی بەشدارانە.

نورشان عەبدی

 

کۆبانێ- ژنانی کۆمەڵگەی عەرەبی لە ناوچەی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، خولی پەروەردەی هزری لەسەر مانیفێستۆی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک وەردەگرن، کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە وەک نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکە پێشکەشکرا.

 

کۆنگرەی ستار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کاردەکات بۆ پەرەپێدانی ژنان و بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان و گەنجان لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی و ئازادی و دیموکراتیک، ئەمەش لە ڕێگەی ڕێکخستنی خولی پەروەردەی هزری و خولی تایبەتمەند لە خوێندنەوە و شیکردنەوەی دیالۆگەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەتایبەتی مانیفێستۆی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک ئەنجام دەدرێت.

 

"خولی پەروەردەی بناغەی گەشەپێدانە"

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤، دوابەدوای بانگەوازە مێژووییەکەی، مانیفێستۆی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی دەرکرد، کە دیدگای خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان و خەباتی چەکداری و گواستنەوە لە قۆناغێکی شەڕ و ململانێ بۆ قۆناغی ئاشتی و دیموکراتیک دەخاتە ڕوو.

 

بەم پێیە ئەکادیمیای شەهید شیلان، سەر بە کۆنگرەی ستار، لە شاری کۆبانێ لە ناوچەی فورات، خولێکی پەروەردەی دەستپێکرد کە لە ١ی کانوونی یەکەمەوە بە بەشداری ٣١ ئەندامی ژن لە سەرانسەری ناوچەکە دەستیپێکرد، له میانی خولە که دا، ژنان ڕێنمایی لە بارەی "واتا و گرنگی خول، کولتوور و ڕەوشت، شەڕی تایبەت و مێژووی کوردستان، ڕاستی سەرکردایەتی و مێژووی ژن، ژنۆلۆژی، مێژووی سووریا، شۆڕش له باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژیانی یەکسان و بەشداری، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ، هاوپەیمانیە کۆمەڵایەتییەکانیان وەرگرت.

 

لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا بەشداربووان خەریکی خوێندنەوەی مانیفێستۆی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بوون.

 

"بانگەوازێک بۆ ئاشتی"

سەبارەت بە گرنگی خولی پەروەردەی هزری بۆ ژنان، بەتایبەتی سەبارەت بە مانیفێستۆی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، ڕوقیە ئمەهاویش، ئەندامی شارەوانی عەین عیسا ڕایگەیاند، خولی پەروەردەی بۆ ژنان لەڕادەبەدەر گرنگە، چونکە دەسەڵاتیان پێدەدات داوای مافەکانیان بکەن، ژنان لە سایەی هزری ڕێبەر ئۆجالان کە فەلسەفەکەی قووڵە، بەدوای ئاشتی و دیموکراتیکدا دەگەڕێت بۆ جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی، گەیشتوونەتە ئەم قۆناغە.

 

لەم کەشوهەوا جیهانییەی ئێستادا، وەک بەڵگەی ئازارەکانی گەلان لە وێرانکارییەکانی شەڕ و ململانێکان، وتی: ئێمە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستمان بەم ئایدۆلۆژیایە و ئەو مانیفێستۆییە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خستوویەتییە ڕوو، بەشدارە لە بڵاوکردنەوەی ئاشتی و دادپەروەری و دیموکراتیک.

 

وڕوقیە مەهاویش دووپاتی دەکاتەوە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاکە کەسە کە داوای بەرقەرارکردنی ئاشتی دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا لە زیندانی ئیمرالی ماوەتەوە، بۆیە دەبێت لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد بێت بۆ ئەوەی سەرکردایەتی ئەم قۆناغە بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، مانیفێستۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بنەماکانی ئاشتی دادەمەزرێنێت و بەهاکانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بەهێز دەکات، هەروەها خولی پەروەردەی لەسەر گرنگییەکەی نوێنەرایەتی هەنگاوێکی چارەنووسساز و بنەڕەتی دەکات لە پێشخستنی دادپەروەری و یەکسانی، ئەو بیرۆکانەی کە ڕێبەر ئۆجالان خستووەێتیەڕوو، ئامانجیان کۆتاییهێنانە بە شەڕ و ململانێکان و ڕێنماییکردنی کۆمەڵگە بەرەو ئاشتی و هیوا و دیموکراتیک.

 

ڕوقیە مەهایش مانیفێستۆی تەنها بە بیرۆکەی یەک کەس نەدەزانی، بەڵکو بە پرۆژەیەک کە هەموو کۆمەڵگە ئازاد دەکات، وتی: مانیفێستۆ پڕۆژەیەکە ئامانجی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیکیە لەسەر بنەمای ئاشتی و پێکەوەژیان، هەروەها ڕۆڵێکی پێشەنگ بە ژنان و گەنجان دەبەخشێت لە بونیادنانی کۆمەڵگەدا.

 

"لە ڕێگەی خولەوە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بونیاد دەنێین"

سەمیرە محەمەد، هاوسەرۆکی شارەوانی رمالە لە شاری سیرین دووپاتی کردەوە، کە پەیوەندی بە خولی پەروەردەیەوە کردووە بۆ ئەوەی پەرە خۆی و کەسایەتی خۆی بدات تا بە هێز بێت داوای مافەکانی خۆی بکات.

 

ئامۆژگاری ژنانی کرد بە تایبەتی ئەوانەی بەڕەچەڵەک عەرەبن، هانبدرێن بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی خولی پەروەردەی هزری بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی خۆیان لە کۆمەڵگەدا، وتی: لە ڕێگەی ئەم دانیشتنانەوە ژنان دەگەنە ئەوەی خودی ڕاستەقینەی خۆیان و ژینگەکەیان و کۆمەڵگەکەیان بناسن، بەمەش دەتوانن ڕووبەڕووی کۆمەڵگە و بەرەنگاریی بیرکردنەوەی پیاوسالاری ببنەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی مانگێک لەمەوبەر مەشقەکان دەستیپێکردووە، چەند وانەیەکی زۆرمان وەرگرتووە و لەنێو گرنگترینیان ئەوانە بوون کە پەیوەندییان بە ژنان و مێژووەکەیان و سروشتی ڕاستەقینەی ژنانەوە هەبووە، هەروەها ژنانی پێش مەشقەکە جیاوازن لەوانەی دوای مەشقەکە، دوای وەرگرتنی ئەو خولە هزریە و بەتایبەتی دوای خوێندنەوەی نووسینەکانی ڕێبەر ئۆجالان، ئیرادەیەکی بەهێزیان دەبێت و توانای ئاڵەنگارییان بیرکردنەوەی پیاوسالارییان هەیە.

 

"مانیفێستۆ: خاڵی وەرچەرخانێکی مێژووی"

کەلسوم هوشان، ئەندامی لیژنەی بەدواداچوون لە شارەوانی سیرین ڕایگەیاند، ئەمە یەکەمجارە بەشداری خولێکی پەروەردەی و مەشق دەکەم، وانەیەکی زۆرم وەرگرت لەسەر مێژووی ژنان، مێژووی کوردستان، پرسی کورد، و شۆڕشی ١٩ی تەمووز، لە ڕێگەی ئەو وانانەوە گۆڕانکارییەکی بەرچاوم لە کەسایەتی و بیرکردنەوەمدا ئەزموون کرد، توانیم بۆچوونی خۆم دەرببڕم، ئێستا خاوەنی بۆچوونێکی بەهێزم کە پاڵنەرێکە بۆ بەشداریکردن لە بونیادنانی کۆمەڵگەدا.

 

ڕوونیشیکردەوە، دوای کۆتاییهاتنی وانە هزرییەکان، دەستمان کرد بە خوێندنەوە و گفتوگۆ و شیکردنەوەی مانیفێستۆکە، چونکە ڕێبەر ئۆجالان، لە ڕێگەی ئەم مانیفێستۆوە، سەرنجی خستە سەر ژنان و گەنجان، ئێمە دەبینە بەردی بناغەی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیک و بڵاوکردنەوەی ئاشتی.

 

کەلسوم هوشان جەختی لەوە کردەوە، کە جێبەجێکردنی بیر و پڕۆژەی ڕێبەر ئۆجالان، وەک لەم مانیفێستۆیەدا هاتووە، بنەمای ڕزگارکردنی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ململانێکان و بەرەوپێشبردنی ئاشتی پێکدەهێنێت، وتی: خولی پەروەردەی و مەشق لەسەر بیری ڕێبەر ئۆجالان هەنگاوێکی گرنگە لەم قۆناغەدا بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و دامەزراندنی سووریایەکی دیموکراتیک کە هەموو پێکهاتەکانی لەخۆ بگرێت.