مانگرتنی گشتی لە سەققز بۆ ژینا ئەمینی بەڕێوەدەچێت
لە سێیەمین ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینی، دوکاندارەکانی سەققز مانگرتنی گشتییان ئەنجامدا و دوکانەکانیان نەکردەوە.

ناوەندی هەواڵ
لە سێیەمین ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینی، مانگرتنی گشتی لە سەققز ڕاگەیەندرا و ئەمڕۆ هیچ دوکاندارێک دەرگاکانیان نەکردەوە.
هێزەکانی ڕژێم یەک بە یەک چوونە لای دوکاندارەکان و هەڕەشەی کردنەوەی دوکانەکانیان لێکردن.
هەروەها ژمارەی سەرباز و هێزەکانی تری ڕژێم لە سەرتاسەری شاردا زیاد کرا، زاندراوە کە هێزە ئەمنییەکان دەورییەیان زیاد کردووە.