مامۆستایانی وانەبێژی ڕانیە لە دژی دانەمەزراندنیان گردبوونەوە

مامۆستایانی وانەبێژ لە ڕانیە، بەهۆی دانەمەزراندیان بەشێوەی گرێبەست گردبووەنەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، مامۆستایانی وانەبێژی لادراو، کە بە هۆکاری جیاواز مۆڵەتیان وەرگرتووە و مامۆستا میلاک لە شوێنیان داندراون، لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەرەدی ڕانیە لە ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، لە دژی نەبوونی ناوەکانیان لە لیستی وانەبێژاندا و هەژمار نەکردنیان بە گرێبەست لە دوای چەندین ساڵ خزمەت بە کەرتی پەروەردە گردبوونەوە.

 

ئاماژەیان بەوەکرد، وەکو مامۆستایانی وانەبێژی لادراو مافیان خوراوە، بۆیە داوا لە سەرۆکی حکومەت و وەزارەتی پەروەردە دەکەن، بە زووترین کات بێنە سەرخەت و مافی خۆیان بۆ بگەڕێننەوە.

 

ئەوەشیانخستەڕوو، ئەو وانەبێژانەی گردبوونەتەوە هەموو مافی خۆیانە کە وەکو گرێبەست دابمەزرێندرێن، ئەوان باری لەنگی کەرتی پەروەردەیان پڕکردووەتەوە و بە وانەبێژ دانراون، دواتر بە هەر هۆکارێک بێت لابراون و لە کاتی پڕکردنەوەی ناوی وانەبێژاندا وانەبێژ نەبوون و بۆیە نەکراون بە گرێبەست.