لەیلا زانا: ئامانجمان بونیادنانی ژیانێکی نوێیە
سیاسەتمەدار لەیلا زانا لە کۆبوونەوەی گەل لە ناوچەی سێوەرگ لە ڕەحا قسەی کرد و ڕایگەیاند، ژیان بە ڕەنجی ژنان بونیادنراوە و وتی: لەبەر ئەوەیە دەڵێین "ژن، ژیان، ئازادی" ئامانجمان بونیادنانی ژیانێکی نوێیە.
ناوەندی هەواڵ
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی" بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکە کۆبوونەوەی گشتی ئەنجام دەدات، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گشتی لەبەردەم نووسینگەی هەڵبژاردن لە گەڕەکی هایریا لە ناوچەی سێوەرگ لە ڕەحا بەڕێوەچوو، سیاسەتمەدار لەیلا، دایکانی ئاشتی، چاغلاو دەمیرەل، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، جەمیلە تورهالی باڵساڵ، پەرلەمانتاری دەم پارتی، جەلالدین ئەرکمین، کاندیدی شارەوانی دەم پارتی، سەما ئایشەئۆغلو هاوسەرۆکی کادیدی دەم پارتی بۆ شارەوانی ڕەحا، کۆمەڵێک کەسایەتی دیکە ئامادەبوون.
"گەورەترین ئامانجمان بونیادنانی ژیانێکی نوێیە"
لەیلا زانا، کە لە کۆبوونەوەی گەلدا قسەی کرد، سڵاوی لە گەل کرد و دروشمی "شەهید نامرن"ی وت. لەیلا زانا لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە لە سەرەتای مرۆڤایەتییەوە، ٥ هەزار ساڵ ژیان لە ڕێگەی ڕەنجی ژنانەوە بونیادنراوەو بەردەوام بووە.
ژنان لە لایەکەوە بەشدارن لە کشتوکاڵ، لە لایەکی ترەوە، لەگەڵ ئاژەڵداری، هەروەها منداڵ بەخێودەکات و لە لایەکەوە خواردن ئامادە دەکات، لەبەر ئەوەیە کە دەڵێین "ژن، ژیان، ئازادی" ئامانجی سەرەکیمان بونیادنانی ژیانێکی نوێیە، دەمانەوێت ژیانێکی مۆدێرن بە پێی کات بونیاد بنێین، ئەمە بیرۆکەیەکی نوێیە.
"دەستبەرداری شکۆی خۆمان نابین"
لەیلا زانا کە بە گرنگییەکی زۆرەوە پێشوازی لێکرا، تیشکی خستە سەر یەکێتی نەتەوەیی کوردو وتی: تا ئێستا هیچ یەکێتییەک لە نێوان خوشک و برادا نەبووە، بەڵام ئەمە تاوانی کوردەکان نەبوو، بۆیە پێویستە یەکێتی دروست بکرێت، ئێستا هەموو لایەنەکانی دیکە بە زمانی کوردی ڕیکلام دەکەن، خودا زۆر کەسی دروست کردووە کە هەموو کەسێک جیاوازە، کولتوور و زمان و ژیانیان جیاوازن. ئەوان دەڵێن کوردەکان پێویستیان بە ناسنامە و زمان و مێژوو نییە. با واز لە شکۆی خۆمان نەهێنین، ئەوان بە کوردەکان دەڵێن ئێوە وەک ئێمە هەڵسوکەوت بکەن، بەڵام گەلی کورد ئەمە قبوڵ ناکات.
دوای وتارەکەی لەیلا زانا کۆبوونەوەکە کۆتایی هات.