لەیەکەم ساڵیادی تیرۆرکردنیاندا خەباتی لێمان شوێش و یوسرا دەروێش بەبیردەهێندرێنەوە

لەیەکەمین ساڵیادی تیرۆرکردنیاندا، یوسرا دەروێش، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی قامیشلۆ، لێمان شوێش، جێگرەکەی بەبیردەهێندرێنەوە کە لەپێناو بڵاوکردنەوەی چەمکی نەتەوەی دیموکراتیک گیانی خۆیان بەختکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

یوسرا دەروێش و لێمان شوێش، ئەو دوو چالاکوانەی داگیرکەری تورک تیرۆری  کردن، وەک چارەسەرێک بۆ دوژمنانی شۆڕش و ئازادی ژنان دەیانوت "کاتی میللەتی دیموکراتیک گەیشتووە، ناتواندرێت بە کۆمەڵکوژی بترسێنرێن".

 

لێمان شوێش و یوسرا دەروێش کێن؟

ئەو دوو ژنە خەباتکارە، بیر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرجەستە کرد کە داوای ژیانێکی ئازاد دەکات، توانیان لەسەر بنەمای "ژن، ژیان، ئازادی" لە شۆڕشی ڕۆژئاوا جێپەنجەی خۆیان لە سەدەی ٢١دا بەجێبهێڵن.

 

لێمان شوێش، نازناوی "ڕەیحان عامودا"یەو لە ساڵی ١٩٦٨ لە شاری عامودا لە قامیشلۆلە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دایک بووە، دوای ٦ ساڵ لە خوێندن، ڕووی لە کاری خەباتگێڕانە بۆ ئازادی کرد، لە ساڵی ١٩٨٩دا پەیوەندی بە تەڤگەری خەبات بۆ ئازادی ژنانەوە کرد، لە بەرەکانی پێشەوەی شۆڕش لەڕۆژئاوا وەستا، خۆشەویستی بۆ نیشتمان و قوربانیدان بۆی پاڵیپێوەناوە بۆ ئەوەی خەریکی کار و خەبات بێت، چووە ڕیزی پێشەوەی شەڕڤانانی ڕۆژئاوا، پێشتریش چەندین ئەرکی لەپارچە جیاوازەکانی کوردستان و دەرەوەی کوردستان لە ئەستۆ گرتبوو، ماوەی ٦ مانگبەهۆی خەبات و تێکۆشانی خۆی بۆ دۆزی خۆی و دۆزی هەموو کورد و لە پێناو ئازادی ژناندا دەسبەسەر کرا، پاشان خەباتی خۆی بردە شاری سلێمانی و لەوێشەوە بەرەو ڕووسیا، لەوێ بینی کە خەباتەکە دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان فراوانتر بکرێت، یەکێک بوو لەوانەی هەوڵی دامەزراندنی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکی لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دا، پاشان ڕووی لە پۆستی کارگێڕی کرد بۆ ئەوەی ببێتە نوێنەری کۆنگرە ستار لە هەرێمی کوردستان و دواتر بووە جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی قامیشلۆ.

 

یوسرا محەمەد دەروێش لە ساڵی١٩٧٢ لەدایک بووە ، دەرچووی وێژەی فەڕەنسییە دواتر بەشداری لە چالاکییەکانی شۆڕشی ژنان لەڕۆژئاوا و شۆڕشی١٩ی تەمموزی٢٠١٢کرد، بەڕێوەبەری خوێندنگەی ئامادەیی باتول بوو لە عامودا، بەشداری کرد لە دامەزراندنی ئیدارەی قوتابخانەکە لە هەمان شاردا، بەهۆی لێهاتوویی خۆیەوە بە هاوسەرۆکی ناوەندی پەروەردەیی عامودا هەڵبژێردرا، لە١ی تشرینی دووەمی٢٠٢٢، بە هاوسەرۆکی ئەنجومەنی قامیشلۆ هەڵبژێردرا، ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ هێنانەدی گۆڕانکارییەکی هەمەلایەنە بە سازدانی بۆنە کۆمەڵایەتییەکان و سیاسەت.

 

"کۆمەڵکوژییەکانی سەر گەلی کورد تا ئێستاش بەردەوامە"

لەیەکێک لە چاوپێکەوتنەکانیدا سەبارەت بە کۆمەڵکوژی هەڵەبجە کە لە ساڵی ١٩٨٨ لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە ئەنجامدرا، لێمان شوێش ڕایگەیاند، کۆتایی بە سیاسەتەکانی کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد و کوردستان دەهێنن، کۆمەڵکوژی هەڵەبجە ڕەتکراوەتەوە لەلایەن هەمووزلهێز و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە بانگەشەی بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن، بەڵام کۆمەڵکوژی بەردەوامە و دەسەڵاتدارانیش تا ئێستاش هێرش دەکەنە سەر گەلی کورد، بە ئامانجی نەهێشتن و ئاوارەکردنی کورد، چەکی کیمیایی فۆسفۆڕی سپیش ​​لەڕۆژئاوا بەکارهێندرا و سەرەڕای هەموو بەڵگەنامەکان، تا ئێستا هیچ لێپرسینەوەیەک لە دەوڵەتی تورکیا نەکراوە.

یوسرا دەروێش کە هەمیشە داوای یەکگرتوویی گەلی کوردی دەکرد، هەمان بۆچوونی هەبوو سەبارەت بە کۆمەڵکوژی قامیشلۆ کە لە ١٢ی ئازاری ٢٠٠٤ ئەنجامدرا، وتی: عەقڵیەتی ڕەگەزپەرستی بوونی هەیە و دوژمنایەتییەکی ڕوون لە دژی گەلی کورد ئەنجام دەدرێت، کۆمەڵکوژی گەلی کورد لە هەڵەبجە و سیاسەتی لەسێدارەدان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، و هێرش و کوشتنی خەڵک لە باکووری کوردستان، هەروەها کۆمەڵکوژییەکانی وەک کۆمەڵکوژیی ١٢ی ئادار لەڕۆژئاوا دەبیندرێت.

 

"نەتەوەی دیموکراتیک چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی ناوچەکەیە"

یوسرا دەروێش و لێمان شوێش هەمان ڕێباز و هەمان بیریان لە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکدا بەرجەستەدەکرد، لێمان شوێش دەیوت: ڕژێمی بەعس بە چەمکی یەک نەتەوە و یەک دەوڵەت و یەک ئایین هێرشی کردە سەر کۆمەڵگە، هەر ئەمەشە وایکردووە ئێمەی گەلی کورد دژی هەموو کۆمەڵکوژی و هێرشە تیرۆریستییەکان بوەستینەوە، ئەمەش وایکرد خۆمان ڕێکبخەینەوە، خۆمان لەگەڵ سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک و سیستمی بەرخۆدان بونیاد بنێین بۆ ئەوەی هیچ هێزێک نەتوانێت بە ئاسانی کۆمەڵگەکەمان لەڕێگەی کۆمەڵکوژییەوە بترسێنێت.

 

لێمان شوێش یەکێک بوو لە داخوازییە هەرە دیارەکان، وەک نوێنەری کۆنگرەی ستار لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی ئەو دیلانەی داعش کە دەستگیر کراون بخرێنە بەردەم دادگا، بڕیاری گونجاو سەبارەت بەو تاوان و کۆمەڵکوژیانەی کە بەرامبەر گەلی کوردستان ئەنجامیانداوە دەربکەن، کۆتایی بەو مەترسییە بهێنن کە لە ناوچەکەدا هەیە.

 

نەهێشتنی ئیرادەی ژنان واتە نەهێشتنی دیموکراسی

دەوڵەتی تورکیا شکستی داعشی لەسەر دەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا قبوڵ نەکرد، بۆیە هێرشی سیستماتیکی کردە سەر ناوچەکە بەتایبەت ئەو ناوچانەی تەنیشت سنوورەکانن، لەڕێگەیەوە پێشەنگانی شۆڕشی ژنانی لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و دەرەوەی ئەوناوچەیە کردە ئامانج، بەتایبەت لە ساڵی ٢٠٢٣و لەڕۆژی ٢٠ی حوزەیران، لەسەرڕێگای قامیشلۆ – تربەسپی، داگیرکەری تورکیا هێرشێکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا یوسرا دەروێش و لێمان شوێش، لە پێناو ئازادی و شۆڕشی ژنان لە کاتی ئەنجامدانی کاری مەیدانیدا گیانی خۆیان لەدەست.