لەسەر شەقامەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێنەی پەخشان و وریشە هەڵواسران

لەچوارچێوەی ناڕەزایەتییەکان لەدژی پشتڕاستکردنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی، شەوی ڕابردوو وێنەی پەخشان و وریشە لەسەر شەقامەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵواسران.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕۆژی ٨ی کانوونی دووەم، ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری زیندانی سیاسی پەخشان عەزیزی ڕایگەیاند کە دادگای باڵای ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر پەخشان عەزیزی س پشتڕاست کردەوە. هەروەها باسی لەوەش کرد کە ئەو بەڵگەنامانەی کە بۆ بەرگریکردن لە پەخشان عەزیزی پێشکەشیان کردبوو، لەلایەن دادگاوە ڕەتکراونەتەوە

 

شەوی ڕابردوو لە زۆرێک لە شەقام و کۆڵانەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی پشتڕاستکردنەوەی سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەڕێوەچوو و وێنەی ئەو دوو ژنە زیندانییەش بە دیوارەکانەوە هەڵواسران.

 

شایانی باسە ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنی گشتی لە دژی سزای لە سێدارەدان و سیستمی چەوساندنەوەی ڕژێمی ئێران ڕاگەیەندراوە.