لەماوەی دوو ڕۆژدا لە دارفۆری سودان ٢٥ کەس کوژران

ڕێکخراوی پارێزەرانی فریاکەوتن بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سودان ئاشکرایکرد، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە دارفۆری باکووری سودان بەهۆی پێکدادانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانى پشتیوانی خێراوە ٢٥ کەس کوژراون و ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

شەڕی سوودان لە ١٥ی نیسانی ساڵی ڕابردووەوە، لە نێوان سوپای سوودان و هێزەكانی پشتیوانی خێرا دەستیپێکرد، تا ئێستاش ناو بەناو شەڕ و ئاڵۆزییەكان بەردەوامە و زیاتر لە ٨ ملیۆن کەس لەو وڵاتە ئاوارەبوون.

 

ڕێکخراوی پارێزەرانی فریاکەوتن بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سودان ئاماری دوو ڕۆژی ڕابردووی پێکدادنەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانى پشتیوانی خێرای بڵاوکردەوە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری فاشری ویلایەتی دارفۆر لە باکووری سودان بەهۆی پێکدادانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانى پشتیوانی خێراوە ٢٥ کەس کوژراون و ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.