لەماوەی ١٠ ساڵدا دوو هەزارو ٥٠٨ کەس لەنێوان تورکیاو یۆنان گیانیان لەدەستداوە

یونسێف ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لانیکەم دوو هەزار ٥٠٨ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست لەنێوان تورکیا و یۆنان گیانیان لەدەستداوە یاخود بێسەروشوێن بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

رێجینا دی دۆمینیسیس، ڕێکخەری تایبەتی نووسینگەی هەرێمی یونیسێف لە ئەورووپا و ناوەڕاستی ئاسیا بۆ کارووباری کۆچبەران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لانیکەم دوو هەزارو ٥٠٨ کەس لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە، کە زۆربەیان لەبەر شەڕ و هەژاری رایانکردووە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەناو ئەوانەی لەو ڕێگەیە گیانیان لەدەستداوە، ژمارەیەکی زۆر منداڵ هەن، هەربۆیە داوا لە حکومەتەکان دەکەن کە پابەندییەکانیان بۆ پاراستنی منداڵان زیاتر بکەن.

 

زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە تورکیاوە بە رێگەی دەریای ناوەڕاست کۆچ دەکەن، خەڵکی سووریا، ئەفغانستان، عێراق، ئێران، پاکستان و بەنگلادیشن