"لانیکەم ١٠٠ منداڵ لە کەناری ڕۆژئاوا کوژراون"

ڕێکخراوی ڕزگارکردنی منداڵان ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو منداڵە فەڵەستینیانەی کە لە ساڵی ٢٠٢٣ لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو لەلایەن ئیسرائیل کوژراون بەلایەنی کەمەوە ١٠١ مندالە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی ڕزگارکردنی منداڵان کە ناوەندەکەی لە ئینگلتەرایە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو مندالە فەڵەستینیانەی لە کەناری ڕۆژئاوا لەلایەن سەربازە ئیسرائیلییەکانەوە کوژراون لە ٧ی تشرینی یەکەمی ئەمسالەوە ٦٣ منداڵە.

 

"بەلایەنی کەم ١٠٠ منداڵی فەڵەستینی کوژراون"

بەگوێرەی بەیاننامەکە، ڕۆژانە زیاتر لە یەک منداڵ دەکوژرێن و بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ٣٨٨ منداڵ بەهۆی هێرش و قەدەغەکردنی دانیشتوانەوە ئاوارە بوون و بەلایەنی کەمەوە ١٠١ منداڵی فەڵەستینی کوژراون، ژمارەی ئەو منداڵانەی کە دانیشتووی کەناری ڕۆژئاوان و لەلایەن سەربازانی ئیسرائیل کوژراون لەمساڵدا سێ ئەوەندەی ساڵی ٢٠٢٢ ە، ئەو سالەی زۆرترین منداڵ تێیدا کوژرابوو ٢٠٠٥ە کە ٣٦ منداڵ کوژرابوون.

 

"نیگەرانییەکان لەسەر مافەکانی مرۆڤ لە بەرنامەدایە"

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: پێکدادانەکان لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی قودس، جگە لە کوژراوەکان بوونەتە هۆی ئەوەی منداڵان لە خوێندن و پێداویستییە سەرەتاییەکان بێبەش بکرێن، ئەو منداڵانەی کە هەوڵیان دەدا لە خاڵەکانی پشکنین لە کەناری ڕۆژئاوا بپەڕنەوە و بەهۆی پۆستەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەست بەسەر مۆبایلەکانیاندا گیراو دەستگیرکران، لەگەڵ دەستگیرکردنیاندا، نیگەرانییەکانی مافەکانی مرۆڤ، ئازادی ڕادەربڕین، نهێنی و دەستگیرکردنی ئازادی بەرز دەکەنەوە.

 

داوا له ئیسرائیل کرا واز له به کارهێنانی هێز له دژی منداڵان بهێنێت

جەیسن لی، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ڕزگارکردنی منداڵان لە فەڵەستین وتی: مردنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەززە بەردەوامە، ئەگەری بڵاوبوونەوەی ئەمە لە کەناری ڕۆژئاوا، کە پێشێلی مافەکانی منداڵانی تێدا دەکرێت، لە زیادبووندایە، . ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە پێشێلکارییەکانی مافەکانی منداڵان بوەستێندرێت و ئاسایشی درێژخایەن بۆ منداڵانی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و ئیسرائیل دابین بکرێت، پیویستە ئیسرائیل واز له به کارهێنانی هێز له دژی منداڵان بهێنێت.