دایکانی ئاشتی لە مەڕاسیمی لەناوبردنی چەک بە ئامانجی نەڕستنی خوێنی ڕۆڵەکانیان بەشداریان کرد
دایکانی ئاشتی دەڵێن: ئێمە ئاشتی و پێکەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوینمان دەوێت، نەک ڕشتنی فرمێسک بۆ ڕۆڵەکانمان، لە پێناو مافەکانمان چەکمان هەڵگرت و لە پێناو بەدەستهێنانیشمان چەک لەناو دەبەین.

هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥دا، بۆ ئاشی و کۆمەڵگەیدیموکراتی، لە پەیامێکدا بانگەشەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێشنیارکرا، تێیدا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان بە بەستنی ١٢یەمین کۆنگرەی پەکەکە پێشنیاری دانانی چەک و خۆ نوێبونەوەی لە پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە ی کرد، لە دوای ١٢یەمین کۆنگرەی پەکەک و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەک، پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵآتی ناوەڕاستدا بە پرسێکی گرنگ لە لایەن پارتە سیاسیی و لایەنەکانی تەواوی پارچەکانی کوردستانەوە لێی دەڕواندرا، لە دووەم پەیامی ڕێبەری گەلی کورد لە ٩ی تەمموزی ٢٠٢٥دا، بە بەشداری کردنی گرتە ڤیدۆیەک بۆ لەناوبردنی چەک، لە دوای ٢٧ ساڵ دووری لە چاوی هاوڵآتیانی کورد پەیامێکی ڤیدیۆی بۆ داماڵین و لەناوبردنی چەک بڵاوکردوە.
پاشان بۆ سەلماندنی نیاز پاکیی پەکەکە، لە مەڕاسیمێکی شکۆمەندانەدا، گروپێک لە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە پێکهاتوون لە ١٥ ژن و ١٥ پیاو و بوون بە گرووپی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" لە ١١ـی تەمووز، لە ئەشکەوتنی جاسەنە لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە باشووری کوردستان مەراسیمێکی مێژووییان ئەنجام دا، لە مەڕاسیمەکەدا نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان و تورکیا، ڕۆژنامەنوسان لەسەر ئااستی جیهانی و هەرێمی و نێودەوڵەتی، چاودێرانی سیاسییم ڕۆشنبیران، خانەوادەی شەهیدان و دایکانی ئاشتی بەشدایان تێداکرد، هەروەها لە ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق هەموو لایەنە سیاسیی و ڕۆژنامەنوسان و چاودێرانی سیاسی و شاندی دەزگایی هەواڵگری عێراقی بەشداریان لە مەڕاسیمەکەدا کرد، لەدوای تەواوبوونی پڕۆسەکە، لە لایەن بەڕێوەبەریئەمنەسورەکەی شاری سلێمانی، چەکە سوتێندراوەکانی گەریلا لە هەمان شوێنی مەڕاسیمەکەدا بە پارێزراوی بۆ مێژووی دەهێڵنەوە.
"ئێمەی دایکان ئاشتیمان دەوێت، مەک فرمێسکی شەهیدبوونی ڕۆڵەکانمی کوردستان "
هادیجە ئەزەر، دایکانی ئاشتی لە فارقین بەشداری لە پرسی لە ناوبردنی چەک لە باشووری کوردستان کردووە، باس لەوەدەکات، وەک دایکی ئاشتی لە باکووری کوردستان سەردانی باشووری کوردستان بە دیاریکراوی شاری سلێمانی، بۆ مەڕاسیمی لەناوبردنی چەک لە لایەن گروپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی، بە مەبەستی ئامادەبوونیان وەک شایەتحاڵی ڕۆژێکی مێژووی کە دوای زیاتر لە نیوسەدە خەباتی چەکداری و بەرخۆدانی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، بە ئامادەبوونی هەزاران هاوڵاتی لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ناوبردنی چەک ئەنجامدرا، ئەو دایکە شایەتحاڵی مەڕاسیمەکەبوو، دەڵێت: ئێمە بەشداریامن لە باکووری کوردستان بۆ لەناوبردنی چەک لە لایەن گەریلایانەوە ئەرکێکی پیرۆز و شکۆمەندانەیە، ڕێبەری گەلی کورد "عەبدوڵآ ئۆجالان" بەردەوام ئاشتی و پێکەوەی گەلانی ویستووە، ئێمەش وەک کورد هەردەم لەگەڵ فکر و فەلسەفەی ڕێبەرەکەماندا هەوڵ و خەباتمان بۆ ئاشتی بەردەوام دەبێت، ئێمەی دایکان ئاشتی و پێکەوەیمان دەوێت، تا بتوانین بە ئاسودەی و ئارامی ژیانی خۆمان و داهاتووی گەلی کورد دەستەبەر ببێت، ئێمەی دایکان تەواوی گەریلا و خەباتگێڕان بۆ پرسی ئاستی بە ڕۆڵەی خۆمان دەزانین، ئەوانەی خەبات لە شاخ ئەنجامدەدەن ڕۆڵەی ئیمە و خاکەکەیانن، چاوی تەواوی گەریلا ماچدەکەم، خەباتگێڕان کوڕ و کچی ئیمەن چاویان ماچدەکەم، هەروەها ئێمە سوپاسی ڕێبەرەکەمان دەکەین، توانی سەری ئێمە بە پرسی ئاشتی و لەناوبردنی چەک بڵندتر بکات، ئەگەر ٢٠ ساڵ بەر لە ئێستە نەمان دەتوانی بێینە باشووری کوردستان و بە ئازادی بە پارچەکانی کوردستاندا گوزەر بکەین، بەڵام لەسایەیە ڕێبەرەکەمان دەتوانین لە ئێستادا تەواوی پارچەکان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئازادانە بەسەر بکەینەوە، تەواوی ئەو ئازادیانە لە لایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەدەست هاتووە.
دایکی ئاشتی لە کۆتاییدا، وتیشی: کاتێ ڕێبەری گەلی کورد بانگەوازی ئاشتی کرد، دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆسەکە نەهاویشت، بۆیە پڕۆسەکە دواکەوت، بەڵام لەمڕۆ لە پڕۆسەی لەناوبردنی چەکدا بە سەربڵندییەوە بەشداری دەکەین، ئێمەی دایکان چیدیکە شەهیدبوونی ڕۆڵەکانمان ناوێت، شەهیدبوونی گەریلایان و پاسداران دڵی دایکان دادەخورپێنن، نە فرمێسکی چاوی دایکانی چەکداری تورکمان دەوێت، نە فرمێسکی چاوانی دایکانی گەریلامان دەوێت، دەمانەوێت ئاشتی و پێکەوەی لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاسدا بەرقەراربێت.
" لە پێناو ئازادی ڕێبەرەکەمان و گەلەکەمان ئاشتی و لەناوبردنی چەکمان دەوێت"
شەمێ شنگالی، دایکانی ئاشتی لە شنگالەوە بەشداری لە مەڕاسیمی لەناوبردنی چەک لە باشووری کوردستان کرد ئاماژەی بەوەکرد وەک دایکێکی ئاشتی بانگێشتی مەڕاسیمی لە ناوبردنی چەک لە لایەن گەریلاکانی پەکەکەوە کراون، وتی: بەشداریکردنمان لە مەڕاسیمی لەناوبردنی چەک لە لایەن گەریلایانی پەکەکەوە، لە دوای بانگەوازی ڕێبەرەکەمانەوە، بۆ ئێمە جێگەی خۆشحاڵییە، ئێمەی دایکان زۆر دڵخۆشین بە بانگەوازی ئاشتی و لەناوبردنی چەک لە ڕۆژهەڵآتی ناوەڕاستدا، چیدیکە ڕۆڵەکانامن شەهید نابن، ئێمە لەمێژە ئاشتی و پێکەوەی و برایەتیمان دەوێت، بەڵام دەوڵەتانی دیکە ناچار بە بەرگریانکردبووین، لە ئێستادا بە پرسی ئاشتی چەکدادەندرێت، لەمڕۆدا جێگەی خۆشحاڵییە بۆ کورد کە لەدوای نیوسەدە خەبات توانیویەتی پرسی ئاشتی بەدەستبهێنێت، ئێمە دەمانەوێت هەر میلەتێکی بندەست بە ئازادانە ژیانبکات، ئێمەی کورد لە خاکی خۆماندا داوای مافەکانمان دەکەین، لە پێناو مافەکانمان چەکمان هەڵگرتووە و هەر بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان چەک لەناو دەبەین.
ئەو دایکە، لە کۆتاییدا وتیشی: ئێمە زۆر دڵخۆشین کە لە شاری سلێمانی کۆبوینەتەوە لە پێناو ئازادی و پێکەوەی، وە ئازادبوونی ڕێبەرەکەمان لا گرنگتربووە، ئێمە دەمانەوێت ڕێبەرەکەمان ئازادببێت، لە دوای لەناوبردنی چەکەوە ئیدی دەوڵەتانی دیکە هپێویستە هەنگاوی گرنگ بۆ ئەو پرسە بنێن، تورکیا دانانی چەکی دەویست ئێستە ئێمە چەکمان لەناوبردن، ئیدی پێویستە تورکیا هەنگاوبێت بۆ جێبەجێ کردنی داواکارییەکانی کورد تا ئاشتیانە دانوستان بکەن، پێویستە گرتوخانە سیاسییەکان لە زیندانی ئازادیخواز چۆڵبکرێت، ئاشتی بکەوێتە ناو گەلان، ئیمەی دایکانی ئاشتی بەم ڕۆژانە دڵخۆشین.