لە وان منداڵێک بەهۆی لافاوەوە گیانی لەدەستدا
لە ناوچەی پایزاوای وان بەهۆی بارانەوە لافاو دروستبوو، بەرکجان کاراکۆچ، یەکێک لەو دوو برایەی کە دوێنێ لافاو بردنی گیانی لەدەستدا.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/04/20240411-lafaw-wan-jpg6e1346-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
بەهۆی بارانبارینی چڕەوە لە ناوچەی پایزاوای وان لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لافاو دروستبوو، لە نزیک ڕووباری بۆزیگین لە گەڕەکی ئاریخان، دوێنێ ١٠ی نیسان بەرکجان کاراکۆچی تەمەن ٥ ساڵ و ش. کاراکۆچی ٧ ساڵ، لە کاتی یاریکردندا پێکەوە بوون و لافاو بردنی، کەسانی نزیکی دەوروبەریان توانیان ش کاراکۆچ دەربهێنن و تەرمی بەرکجان کاراکۆچ لە دووری سێ کیلۆمەتر لە ڕووداوەکە دۆزرایەوە.
تیمەکانی تەندروستی کە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە تەرمەکەی بەرکجانیان برد بۆ سەنتەری پزیشکی دۆرسون ئۆداباشی لە زانکۆی سەدەی وان.