لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ەوە هەزار و ٥٠٣ هاوڵاتی مەدەنی لە سوریا کوژراون

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە نێوان سەرەتای ئەمساڵ تا کۆتایی مانگی ئاب دوو هەزار و ٢٤٠ حاڵەتی گیانلەدەستدانی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا تۆمارکردووە. ڕوانگە ڕوونی کردەوە کە ئەم ژمارەیە هەزار و ٥٠٣ هاوڵاتی مەدەنی لەخۆدەگرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

 لە سوریا، لەکاتێکدا ڕێوشوێنی کاریگەر بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە ناگیرێتەبەر، توندوتیژی بەردەوامە، ئەمەش قەیرانی مرۆیی خراپتر دەکات و مەترسی پێشێلکاری بەربڵاو لە زۆرێک لە ناوچەکانی سوریا زیاد دەکات.

 

دوو هەزار و ٢٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە کە لانیکەم هەزار کەسیان هاوڵاتی مەدەنین

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی ئاب، ژمارەی کوژراوان بەهۆی بەردەوامی توندوتیژی، پێکدادان، هێرشی چەکداری و ڕووداوە ئەمنییەکان لە پارێزگا جیاوازەکان گەیشتووەتە دوو هەزار و ٢٤٠ کەس کە هەزار و ٥٠٣  کەسیان هاوڵاتی مەدەنین.

 

ژمارەی قوربانییەکان لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی تر جیاوازە

 

ڕوانگە ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی قوربانییەکان لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی دیکە جیاوازییەکی بەرچاوی هەیە، ئەمەش بەندە بە توندی شەڕە سەربازی و مەیدانییەکانەوە. دووپاتی کردەوە کە دڵنیا دەبێتەوە لە چاودێریکردنی بەردەوام و نوێکردنەوەی داتاکان لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەیدا.

 

رێوشوێن بگرنەبەر دژی کوشتنی مەدەنی

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ جەختی لەوە کردەوە کە لەدەستچوونی بەردەوامی ژیان مانگ لە دوای مانگ ئەوە نیشان دەدات کە ناتوانرێت قەیرانی مرۆیی دوابخرێت. ڕوانگە داوای کرد کە پاراستنی ژیانی مەدەنییەکان لە پێشینەی کارەکانیدا بێت و ڕەچاوکردنی سیاسی و سەربازی بخرێتە لایەک و ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی و ڕێگریکردن لە خوێنڕشتنی زیاتر لە وڵاتدا.