لە سنووری هەولێر ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە ٧ گولـلە کوژرا
لە شارۆچكەی بنەسڵاوە لە سنووری شاری هەولێر لە ڕووداوێکی تەمومژاویدا ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە ٧ گولـلە کوژرا.

ناوەندی هەواڵ
کوشتنی ژنان بەدەستی پیاوان بووەتە هەواڵی ڕۆژانەو سزا نەدانی بکوژانی ژن ڕێگەی بۆ تاوانیزیاتر بەرامبەر ژنان خۆشکردووە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٧ی شوبات، لە شارۆچكەی بنەسڵاوەی شاری هەولێر ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە ٧ گولـلە کوژرا.
تەرمی ژنەکە لە پزیشکی دادە و دوای تەواوکردنی توێکاری ڕادەستی کەس و کارەکەی کراوە و بکوژەکەش خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە.
ئەوە لەکاتێکدایە ئێوارەی ٢٢ی شوبات، تەرمی ژنێک لە زێی گەورە دۆزرایەوەو شەوی ١٢ی شوبات، لە شارۆچکەی پیرەمەگرونی سلێمانی ژنێکی گەنج بە گوماناوی و بە سووتان گیانی لەدەستدا.