لە سلێمانی ئامێرێکی نوێ بۆ ڕێگری لە هەڵوەرینی قژی تووشبووانی شێرپەنجە داندرا

ئامێرێکی نوێ لە نەخۆشخانەی هیوا داندرا، کە لە ماوەی وەرگرتنی چارەسەری کیمیاییدا ڕێگری دەکات لەوەی نەخۆشەکە مووەکانی قژی هەڵبوەرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا بەردەستبوونی ئامێرەکە لە نەخۆشخانەی هیوا ڕاگەیەندرا، کە بۆ یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان ئەو ئامێرە لە نەخۆشخانە حکومییەکاندا بەردەست بێت و لەلایەن دوو کۆمپانیای کەرتی تایبەتەوە بۆیان دابین کراوە.

 

ئامێرەکە ناوی   "cooling cap" ە و لەکاتی وەرگرتنی چارەسەری کیماییدا دەکرێتە سەری نەخۆشەکە، بەوەش ڕێگری دەکات لەوەی کاتێک چارەسەرەکەی وەرگرت خوێن بەرەو خانەکانی قژ بچێت و قژ هەڵبوەرێت.

 

پزیشکانی نەخۆشانەی هیوا ئاماژەیان بەوەکرد، دانانی ئەو ئامێرە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ نەخۆشەکان، چونکە بەشێکی قەلەقی و نائارمی نەخۆشەکان لەکاتی وەرگرتنی چارەسەردا پەیوەندی بەوەوە هەیە لەکاتی وەرگرتنی چارەسەردا قژیان هەڵدەوەرێت.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئامێرەکە بەپێی دوایین توێژینەوەکان هێشتا تایبەتە بە توشبووانی شێرپەنجەی مەمک، کە زۆرترین ڕێژەی توشبوونە لەنێوان نەخۆشانی شێرپەنجەدا لە هەرێم.