لە شنگال بۆ ژنانی گەنج پەروەردەی ژنۆلۆژی بەڕێوەچوو
بە پێشەنگایەتیی یەکێتیی ژنانی گەنج و ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، لە شنگال بۆ ژنانی گەنج پەروەردەیەکی چوار ڕۆژە لەسەر بابەتە بیردۆزی و کلتوورییەکان پێشکەش کرا.
شنگال
لە شنگال بە ئامادەکاریی هاوبەشی یەکێتیی ژنانی گەنجی ئێزیدخان و ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، بۆ ژنانی گەنجی هەرێمەکە بەرنامەیەکی پەروەردەیی چوار ڕۆژە بەڕێوەچوو.
پەروەردەکە بە مەبەستی بەهێزکردنی هۆشیاریی ژنانی گەنج و ناسینی تێگەیشتنی ژنۆلۆژی ڕێکخرا. لە ماوەی چوار ڕۆژدا لەسەر بابەتەکانی ژێر سەردێڕی: بوون، خۆبوون، ئیتیک-ئێستەتیک و ژنۆلۆژی پەروەردە درا.
هەم بیردۆزی و هەم چالاکیی کلتووری
بەرنامەی پەروەردەکە تەنیا بە وانەی بیردۆزییەوە سنووردار نەبوو؛ بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و کلتوورییەکان چالاکیی جیاوازیش بەڕێوەچوون. ژنانی گەنج لە چوارچێوەی بەرنامەکەدا سەیری فیلمیان کرد و سەردانی شوێنە مێژوویی و کلتوورییەکانی شەنگالیان کرد.
لە ڕۆژی کۆتاییدا دیاریی یادگاری
لە ڕۆژی کۆتایی پەروەردەکەدا، بۆ یادگاریی ئەم ڕۆژانە، بۆ هەر بەشداربووێکی گەنج کارتێکی تایبەت کە هۆنراوەی ڕێبەر ئاپۆی لەسەر نووسرابوو دیاری کراو دیاری کرا. بەشداربووان ڕایانگەیاند کە ئەم پەروەردەیە بۆ ئەوان بووەتە ئەزموونێکی گرنگ و هێزێکی نوێی پێ بەخشیوون.