لە رۆژی ٨ی ئاداردا خەڵات پێشکەشی ژنانی ڕۆژنامەنووس کرا
بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە لە قایمقامیەتی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن نوخشە ناسح، قایمقامی هەڵەبجەوە خەڵات بەخشرایە ژنانی ڕۆژنامەنووس.

ڕێژنە سەلام
هەڵەبجە- لەپای هەوڵ و ماندووبونی ژنانی ڕۆژنامەنووسی ڕاگەیاندنی بیندراو ، بیستراو، خوێنراو، قایمقامی هەڵەبجە ڕێزی لە هەوڵ و ماندوبوونی ٢١ ڕۆژنامەنوسی ژن گرت.
لەوبارەیەوە نوخشە ناسح، قایمقامی هەڵەبجە وتی: لەم ڕۆژەدا سەری رێزو نەوازش بۆ ئەو ژنانە دادەوێنین کە لە پیناو بەدیهینانی مافەکانی ژنان بوونەتە قوربانی و پیرۆزبای لە ژنانی هەڵەبجە و کوردستان دەکەین، خۆشحالین ئەمرۆ توانیمان ڕێز لەو ژنە راگەیاندن کارانە بگرین کە جەند سالێکی درێژە خزمەت دەکەن لە پارێزگاکەمان.
نوخشە ناسح وتیشی: لە هەڵەبجە ژنانی ڕۆژنامەنووس زۆر ئاستەنگ و ناخۆشی هاتۆتە رێگەیان بەڵام توانیویانە ئەسپی خۆیان تاو بدەن لەو ڕێگەیەو پێویستە لە ئایندە کار بکەن و خزمەتی زیاتر بکەن.