لە عێراق زیاتر لە ٢٠ هەزار پارچەی شوێنەوار دۆزرانەوە

دەستەی گشتی شوێنەواری عێراق بڵاوی کردەوە، لە هەڵمەتێكی بەرفراواندا زیاتر لە ٢٠ هەزار پارچەی شوێنەوار لە عێراق دۆزرانەوە و ڕەوانەی مۆزەخانەی نیشتمانیی کران.

ناوەندی هەواڵ

 

دەستەی گشتی شوێنەواری عێراق، سەبارەت بە دۆزینەوەی زیاتر لە ٢٠ هەزار پارچەی شوێنەوار لە عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ هەزار پارچەی شوێنەوار لەلایەن لیژنە تایبەتەکانەوە دۆزراونەتەوە و ڕەوانەی مۆزەخانەی نیشتمانیی عێراق کران.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دۆزینەوەی ئەو ژمارە شوێنەوارە لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی فراواندابووە بە هەماهەنگی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزخانەی وڵاتان.

 

دەشڵێن، بەشێکی زۆری پارچە شوێنەوارەکان لەلایەن کەس و گرووپی تایبەتەوە بازرگانییان پێوەکراوە، بەڵام لە ئێستادا سەرجەمیان گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتەکەمان.