لە نزیک کەناراوەکانی لیبیا ٦٠ کۆچبەر خنکان
٦٠ کۆچبەر کە ویستوویانە لە کەناراوەکانی لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا بڕۆن، بەهۆی تێکچوونی بەلەمەکەیان و مانەوە لەناو دەریادا گیانیان لەدەستدا.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/03/20240315-libyaaaa-jpg14c84b-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ئەمرۆ ١٥ی ئادار، دەزگای فریاگوزاری "SOS" کە کاری رزگارکردنی کۆچبەرانە لە کەناراوەکانی ئەوروپا رایگەیاند، ٦٠ کۆچبەر کە ویستوویانە لە کەناراوەکانی لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا بڕۆن، بەهۆی تێکچوونی بەلەمەکەیان و مانەوە لەناو دەریادا گیانیان لەدەستدا..
ئاماژە بەوەشکراوە، بە هاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی کەناراوەکانی ئیتاڵیا ئۆپەراسیۆنێکیان کردووە و ٢٥ کۆچبەرییان ڕزگار کردووە کە تەندروستییان زۆر خراپ بووە.
بە وتەی ڕزگاربووانی ناو بەلەمەکە، بزوێنەری بەلەمەکە لەکارکەوتووە و کۆچبەرەکان ماوەی هەفتەیەک بەبێ ئاو و خۆراک لەناو دەریادا ماونەتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕووم بەشێکی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ژن و منداڵن، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک ناسنامەی کۆچبەرەکانی ئاشکرا نەکردووە و نازاندرێت خەڵکی چ وڵاتێکن.