لە مێرگەپانی سلێمانی ژمارەیەكی زۆر داری سرووشتی بڕانەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، لەكاتی گەڕانی تیمەكانمان لە سنووری مێرگەپان دەركەوت ژمارەیەك داری سرووشتی كە ژمارەیان ٤٠ دار دەبێت بڕاونەتەوە و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.
ناوەندی هەواڵ
بەهۆی سەرمای زستان و کەمتەرخەمی دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ دابەشکردنی موچە، هەروەها گرانی نرخی بەشە نەوتی هاوڵاتیان، وایکردووە توانای کڕینی نەوتیان نەبێت و پەنا بۆ کاری نایاسایی وەک بڕینەوەی دار ببەن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لەبارەی بڕینەوەی ژمارەیەك داری سرووشتی لە سنووری مێرگەپانی سەر بە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، لەكاتی گەڕانی تیمەكانمان لە سنووری مێرگەپان دەركەوت ژمارەیەك داری سرووشتی كە ژمارەیان ٤٠ دار دەبێت بڕاونەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، نەتواندراوە تۆمەتباران دەستگیر بكرێن و لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسییەكە ڕێکخراوە.