لە لۆزان گەمارۆکانی سەر مەخموور شەرمەزار کرا
لە لۆزان بە چالاکییەک گەمارۆدانەکانی سەر مەخموور لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە شەرمەزار کراو بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا بێدەنگ نەبن.

ناوەندی هەواڵ
لە شاری لۆزانی سویسرا، بە چالاکی و گردبوونەوە کوردستانیان گەمارۆکانی سەر کامپی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" یان شەرمەزارکرد.
چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستیپێکرد و دواتر هاوسەرۆکانی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیمورکراتیک لە لۆزان، لەیلا ئەکینجی و ئەرجان گونەش قسەیان کرد.
لەیلا ئەکنجی، هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک وتی: چالاکییەکانمان بەردەوام دەبن، چونكە فشار و گەمارۆدانەکانی سەر مەخموور کارێکی نایاسایی و دژە مرۆڤایەتییە.
چالاکییەک بە دووپاتکردنەوەی پشتیوانی بۆ گەلی مەخموور و وتنەوەی درووشم کۆتایی هات.