لە لەندەن ژنان لە فێستیڤاڵی ژنانی زیلاندا کۆدەبنەوە
فێستیڤاڵی ژنانی زیلان کە بەشێوەیەکی نەریتی هەموو ساڵێک لە لەندەن ئەنجام دەدرێت، ئەمساڵ بۆ جاری ٢٠هەمین لە ڕۆژانی ١٤_١٥ی حوزەیران بە بەرنامەیەکی دەوڵەمەند پێشوازی لە بەشداربووان دەکات.

ناوەندی هەواڵ
فێستیڤاڵی ژنانی زیلان کە بەشێوەیەکی نەریتی هەموو ساڵێک لە لەندەن ئەنجام دەدرێت، ئەمساڵ بۆ جاری ٢٠هەمین لە ١٤_١٥ی حوزەیران بە بەرنامەیەکی دەوڵەمەند پێشوازی لە بەشداربووان دەکات، دروشمی ئەمساڵ بە "ژن ژیان ئازادی بەرەو بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک" دەبێت.
١٤ ی حوزەیران، ڕۆژی یەکەمی فێستیڤاڵەکە لە کاتژمێر ١٣:٠٠، پانێڵێک بە ناونیشانی "ژن ژیان ئازادی، تا مۆدێلی کۆمەڵگەی دیموکراتیک: لەڕێگەی ئازادیی ژنەوە بەرەو ژیانێکی نوێ" بەڕێوەدەچێت.
پانێڵێکە لە (Kurdish Community Centre (11 Portland Gardens, Harringay, London N4 1HU) ) ئەنجام دەدرێت، عەدالەت کایا،پەرلەمانتاری دەم پارتی و پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی بەریتانیا فریال کلارک و چەندین ژن وەک قسەکەر بەشداری پانێڵەکە دەبن. لە پانێڵەکەدا، لەڕێگەی دیدگای ئازادیی ژنەوە، مۆدێلی کۆمەڵگەی تاوتوێ دەکرێت.
١٥ی حوزەیران، لە ڕۆژی دووەمی فیستیڤاڵەکەدا، کۆبوونەوەیەکی مەزن بەڕێودەچێت. بەرنامەکە لە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە (Bull Lane Playing Fields (Allied House, 14 Bull Ln, London N18 1SX) ) ئەنجام دەدرێت، هەروەها مۆسیقا بەدەنگی ژنان دەنگ دەداتەوە و چەندین هونەرمەندی ژن بەشداردەبن. هەڵپەڕکێ و دەهۆڵ و زوڕنا و ستاندی خواردن و جلوبەرگی فۆلکلۆری و بەرنامە بۆ منداڵان پێشکەش دەکرێت.
ئەنجومەنی ژنانی ژیان، لە ڕاگەیاندراوی پێش فێستیڤاڵەکەدا بانگەواز لە هەموو ژنان دەکات و وتی: ئەمساڵ بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی، بەرەو شۆڕش هەنگاودەنێین" کۆدەبینەوە، بە دروشمەکانمان، بەرخۆدانی خۆمان مەزن دەکەین. ئەمە تەنها بەرنامەیەک نییە. ئەم کۆبوونەوەیە، بۆ مەزنکردنی پشتیوانی و درێژەدانە بە تێکۆشانی هاوبەش.