لە کەرکوک ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە سووتێندرا
لە سنووری کەرکوک شەوی ڕابردوو ژنێک لەلایەن هاوژینەکەی سووتێندرا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، هەروەها لەسەر سکاڵای ژنەکە کە پێش گیانلەدەستدانەکەی تۆماری کردبوو، هاوژینەکەی دەستگیر کرا.
ناوەندی هەواڵ
کوشتن و گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان بووەتە هەواڵی ڕۆژانەو ئەمرۆ بۆ دووەم جارە هەواڵی لەم شێوەیە بڵاو دەکەینەوە، هۆکاری ئەم بەردەوامییەش، ئەو عەقڵیەتە پیاوسالارییەیە کە ڕێگەی بەخۆی داوە دەستی بە خوێنی ژن سووربێت.
درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ناوچەی شەریکە تاریقی پارێزگای کەرکوک ژنێک بە سووتاوی گەیاندراوەتە نەخۆشخانە و بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
هەروەها ژنەکە ناوی (ن.م) و تەمەنی ١٧ ساڵە، پێش ئەوەی گیان لەدەست بدات سکاڵای دژی هاوژینەکەی تۆمار کردووە و لە وتەکانیدا تۆمەتباری کردووە بەوەی کە سوتاندووێتی و دەستبەجێ لەلایەن پۆلیسەوە هاوژینەکەی دەستگیرکراوە.