لە کۆبانێ کۆمۆنەکان بۆ دیموکراسی کۆدەبنەوە
کۆنفرانسێکی کۆمۆنەکان لە شاری کۆبانێ لە کانتۆنی فورات بە دروشمی "کۆمۆنەکان بنەمای بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکن" بەڕێوەچوو. نارین زادد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی کۆبانێ وتی: کۆمۆنەکان بنەما و تۆوی بنونیادنانی کۆمەڵگەو سیستمێکی دیموکراتیکن.
کۆبانێ
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بە سیستمی خۆبەڕیوەبەری بەڕێوەدەبرێت، سیستمی کۆمۆن بە شێوەیەکی چالاک و بنچینەیی دامەزراوە.
بە مەبەستی بەهێزکردن و چالاککردنی ڕۆڵی کۆمۆنەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کۆنفرانسی کۆمۆنەکان لەسەر ئاستی ناوچەیی بەڕێوەدەچێت، لە چوارچێوەی زنجیرەیەک کۆنفرانس کە لەسەر ئاستی سەرجەم کانتۆنەکان ڕێکخرابوو، ئەمڕۆ کۆنفرانسی کۆمۆنەکان لە شاری کۆبانی لە کانتۆنی فورات بەڕێوەچوو.
کۆنفرانسەکە کە لە هۆڵی ناوەندی کولتووری و هونەری باقی بەڕێوەچوو، هاوسەرۆک و لیژنەکانی ٢٢٢ کۆمۆن، خۆبەڕێوەبەری، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لایەنە سیاسییەکان، ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان و هتد ئامادەی بوون.
کۆنفرانسەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد، دوای ئەوە ڕۆشین عەبدولقادر، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلان، وتارێکی دەستپێکی پێشکەش کرد و گرنگی ڕێکخستنی کۆمۆنەکانی بە بونیادنان ی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیکەوە گرێدا.
لە لایەکی دیکەوە و بەگوێرەی بەرنامەی کۆنفڕانسەکە، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردن، فەرحان حاج عیسا، بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەکانی ناوچەکەی هەڵسەنگاند و دواتر، مامۆستا عەدنان عەلی دیدگاکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی سەبارەت بە کۆمۆنەکان خوێندەوە.
لە کۆتاییدا دەرگای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن و پێشنیار بۆ بەشداربووان کرایەوە کە ئەمەش سەرنجی زۆر دەوڵەمەندی لێکەوتەوە.
نارین زادە، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شارۆکەی کۆبانێ، هەڵسەنگاندنی خۆی لەبارەی کۆنفرانسەکانی بەڕێوەچوو و گرنگییان لەگەڵ ئێمەدا باس کرد.
‘لە کۆمۆنە تەندروستەکانەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک"
نارین زادە لە سەرەتادا ئەم زانیارییەی بڵاوکردەوە و وتی: دوای ئەوەی بڕیاری ڕێکخستنی کۆمۆنەکان بۆ بەهێزکردنی کاری کۆمۆنەکان درا، وەک کانتۆنی فورات، دەستبەجێ هەنگاومان ناوە و دەستمان بە کارەکانمان کرد، سەرەتا لە شارۆچکەکانی سیرین، تاشلوگ، تیل خێزال و شێران کۆنفرانسمان سازکرد، دواجاریش لە شارە گەورەکەدا یەکێکمان ڕێکخست. بە گشتی، ١٤ کۆمۆنە لە ناوەندی شاری کۆبانێ و ٨ کۆمۆن لە گوندەکانی پەیوەست بە شارەکەوە.
نارین زادە جەختی لەوە کردەوە کە کۆمۆن تۆوی بنەڕەتی بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە و وتی: بێگومان ئەم هەنگاوەی کە گیراوە ئامانجی دەستکاریکردنە لە تێگەیشتن و ناوەڕۆک و پێناسەی کۆمۆنەکان و دەرهێنانیان لە چوارچێوەی خزمەت و گەیشتن بە ڕاستییەکان، کۆمۆن کە بنەما و تۆوی بونیادنانی کۆمەڵگەو سیستمێکی دیموکراتیکە، داوامان لێدەکات هەوڵەکانمان لەسەر کۆمۆنەکان چڕ بکەینەوە. بۆیە وەک گەلێک و بە تایبەتی ژنان گۆڕانکاری گەورە لە کۆمۆنەکاندا دروست دەکەین کە لە ڕێگەیانەوە بتوانین بناغەی سیستمەکەمان بەهێزتر بکەین.