لە هەولێر کۆنفڕانسێک لەبارەى ڕۆڵى ژن لە پاراستنى خاک و ناسنامە بەڕێوەدەچێت
بڕیارە لە شاری هەولێر کۆنفرانسێک لەبارەى ١٠٠ ساڵەى پەیماننامەى لۆزان و ڕۆڵى ژن لە پاراستنى خاک و ناسنامە بەڕێوەبچێت و تێیدا چەندین پانێلێى جیاواز پێشکەش دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ
بڕیارە کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکى سبەینێ ١٦ی کانوونی یەکەم، لە هۆڵى یەکێتى پەرلەمانتارانى کوردستان لە شارى هەولێر کۆنفرانسێک لەبارەى ١٠٠ ساڵەى پەیماننامەى لۆزان و ڕۆڵى ژن لە پاراستنى خاک و ناسنامە بەڕێوە بچێت.
بەپێی زانیارییەکان ئەو کۆنفرانسەى ژنان تا کاتژمێر ٣ى پاشنیوەڕۆ بە بەشدارى ژنان بەردەوام دەبێت و تێیدا چەندین پانێلى جیاواز پێشکەش دەکرێت.
لە چالاکییەکەدا هەندێک بابەت لێکۆڵینەوە لەبارەى ڕەوشى ژنان و کاریگەرییەکانى پەیماننامەى لۆزان لەسەر ژنانى باشوورى کوردستان تاوتوێ دەکرێن و دواتر چەندین ڕاسپاردە دەخرێنە ڕوو.