لە هەڵەبجە بە سیمینارێک یاسای پاراستنی ژینگە خرایە ڕوو
بۆ هۆشیار کردنەوەی هاوڵاتیان لە پاراستنی ژینگەو ئەو یاسایانەی لەسەر ژینگە هەن لە کاتی سەرپێچی کردندا، سیمینارێک بۆ کۆمەڵێک گەنجی هەڵەبجە پێشکەش کرا.

میهرەبان سەلام
هەڵەبجە- بەمەبەستی زیاتر هۆشیار کردنەوەی هاوڵاتیان لە پاراستنی ژینگەو ئەو یاسایانەی لەسەر ژینگە هەن لە کاتی
سەرپێچی کردندا، لەلایەن ڕێکخراوی نوێ و بەهاوکاری کونسوڵگەری ئەڵمانیا لە چوارچێوەی چالاکییەکان بۆ ڕۆژی جیهانی گەنجان، سیمینارێک بۆ کۆمەڵێک گەنجی هەڵەبجە پێشکەش کرا.
دەریا ئەحمەد، پارێزەرو ڕاهێنەر لە ڕیکخراوی نوێ ئاماژەی بەوەکرد، بەهاوکاری کونسوڵگەری ئەڵمانیا چوار چێوەی ڕۆژی جیهانی گەنجان هەستاون بە سازدانی سیمیناریک بۆ گەنجانی هەڵەبجە لە هەلمەتیکی پاراستنی ژینگە خرایەڕوو لە چوارچێوەی یاساکانی پەرلەمانی کوردستان کە بۆ ژینگە دەرکراوە.
سەبارەت بە سیمینارەکە دەریا ئەحمەد وتی: مەبەستمانە گەنجان هۆشیار بکەینەوە لەو یاسایانەی سەبارەت بە ژینگە هەن،
ئەو یاسایانەی لە پەرلەمانی کوردستان هەن چۆن کاریان پێبکرێت و دەرئەنجامی سەرپێچی هەر یاسایەک چییە،
بەهیواین گەنجان هۆشیار بن و بگەڕێن بەدوای ئەو زانیاریانەی پڕن لە پاراستنی ژینگە.
یاسای پاراستن و جوانکردنی ژینگە لە سالی ٢٠٠٨ دەرکراوەو لە ٢٠٢١ کارایەو لەگەڵ هەر سەرپێچییەک هاوڵاتیان سزا دەدرێن. لە ئێستاشدا چەندین کەیسی ژینگەیی هەن لە دادگاکاندا هەن و هاولاتیان هۆشیارن کە هەواڵدەرن لە پیسبوونی ژینگەو راو نەکردن کە لە وەرزی خۆی ناکرێت و ژینگە بەرەو پاک بوونەوە دەچێت.