لە فەرمانی ٧٤ـەمەوە بەرەو دۆزو ناسنامەو دادوەری - ٦
کاتێک لەکاتی فەرمانەکە کۆچمانکرد بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، خەریک بوو بکەوینە دەستی داعش، لە ڕۆژئاوا هاوڕێیان بەخێرهاتنیان لێ دەکەن و چارەسەریان دەکەن، دایە شیرینە کە کوڕەکەی لەو فەرمانەدا شەهید بووە، داوای لە حکومەتی عێراق کردووە دان بە فەرمانەکەدا بنێت.
جیهان زامۆ / گوڵستان عەزیز
شنگال– لە فەرمانی شنگالی ساڵی ٢٠١٤دا دوو دێڕ هاتنە پێشەوە: پەدەکە کە خۆی بە خاوەنی شنگال دەبینی، خیانەتی لە ئێزدییەکان کرد و بێ بەرگری هێشتنیەوە و زەمینەی بۆ کۆمەڵکوژی خۆش کرد، لە سەردەمێکدا کە هەمووان پشتیان لە شنگال کردبوو، پەکەکە بە دیدگای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە دەیوت ئێزدییەت دەبێ بژی، گەریلاکانی ئازادی بەرەو چیاکانی شنگال ڕۆیشتن و ڕێڕەوێکی مرۆیییان بەڕووی ڕۆژئاوای کوردستاندا کردەوە و هەزاران ئێزدییان ئازاد کرد، پێکەوە ڕژانە ناو لاپەڕەکانی مێژوو، هەروەها مێژوو شایەتحاڵی هەردووکیان بوو.
دایە شیرینە یەکێکە لەو دایکانەی کە لەگەڵ خێزانەکەیدا لە ڕێگای ئەو ڕێڕەوی مرۆیی کە هەپەگە، یەژا ستار، یەپەگە، یەپەژە کرایەوە، گەیشتنە ڕۆژئاوای کوردستان و لە چنگی داعش ڕزگاریان بوو.
دایە شیرینە دوای ئەوەندە ساڵ پێش فەرمانەکە گەڕاوەتەوە ماڵەکەی خۆی، ماڵێکی نوێی بۆ خۆی و منداڵەکانی دروست کردووە، کەم تا زۆر، ئێستاش زۆرێک لە خێزانە ئێزدییەکان لە ماڵی خۆیان نین، بەڵکو ڕوویان لە ماڵی ئەوانی دیکە کردووە کە نەگەڕاونەتەوە شنگال.
”پارچە نانێک لەگەڵ هەموو ئەوانەی هەیانبوو دابەش دەکرا”
دایە شیرینە لە ڕۆژی فەرمانەکەدا هەڵدەستێت و لەگەڵ خێزانەکەی دەچێتە لای قوبە شێخ حەسەن، وتی: لە ڕۆژی فەرمانەکەدا کوڕە شەهیدەکەم، هەمووانمانی ڕزگار کرد، چ خۆمان و چ دراوسێکانمان، ١٢ ڕۆژ لەبەردەم ئەو قوبەیە لە گۆڕستاندا ژیاین، لەو ١٢ ڕۆژەدا ڕووبەڕووی چەندین سەختی بووینەوە، ماری گەورە لە ژێر سەریاندایە، بێ ئاو و خواردن دەمانەوە. بەڵام سەرەڕای هەموو شتێک، پارچە نانێک لەگەڵ هەرکەسێک کە هەبوو هاوبەش دەکرا، هەروەها هەموومان وەک یەک بووین، سوپاس بۆ خوا نەکەوتینە دەستی دوژمن.
کاتێک دایک و باوکەکە کۆچیانکرد، پارچە نانێک و کەمێک ئاویان خستە دەمی منداڵەکانیانەوە، تەنها بۆ ئەوەی نەمرن، بۆ ئەوەی کچەکەی نەمرێت، خواردنەکە لە سەگەکان وەردەگرێت و جارجارە هەندێکیان دەدات بە کچەکەی بۆ ئەوەی نەمرێت.
”هەڤاڵان چارەسەری برینی کوڕەکەمیان کرد”
پاشان دەچنە دێریبون، دوای ئەوەی کوڕەکەی دایە شیرینە ڕزگاریان دەکات، لەگەڵ خاڵۆزاکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕزگارکردنی ژنە و منداڵەکانیان، شەوە، کەس کەس نابینێت، لە کاتی شەڕەکەدا دوو تەقەی لێدەکرێت و بریندار دەبێت، وتی: کاتێک کوڕەکەم بریندار بوو تا کاتژمێر ١٢ لەگەڵ هاڤەڵان بوو، هەڤاڵان چارەسەری برینەکانیان کرد، بەڵام شەهید بوو، کاتێک کوڕەکەم شەهید بوو، لەگەڵ شەبیل قاسم بەخاک سپێردرا، دوو کچەکەی لەگەڵمان مانەوە، چاودێرییان دەکەم، کوڕەکەم زۆر زیرەک بوو، دەیتوانی هەموو شتێک بکات.
”دەوڵەتی عێراق دەبێت دان بە فەرمانەکەی ئێزدییەکان و مافەکانیاندا بنێت”
دایە شیرینە بێزاری خۆی لە بێهەستی دەوڵەت و دامەزراوەکان دەردەبڕێت و وتی: تا ئێستا نە دەوڵەت و نە هیچ دەزگایەک هاوکاری، بۆ کچەکانی کوڕە شەهیدەکەم پێشکەش نەکردووە، نە دایکیان هەیە و نە باوکیان هەیە، پێویستیان بە هاوکارییە، دەمانەوێت دەوڵەتی عێراق ئەو فەرمانە بەرامبەر ئێزدییەکان بە جینۆساید بناسێت و بەو پێیە مافەکانمان بداتێ.
هەرچەندە داعش چووەتە ناو وێرانەکانی تلیزێر، بەڵام دایە شیرینە هێشتا لە ماڵەوەیە، سەرەتا دراوسێیەک ئاگاداریان دەکانەوە و وتی: داعش هاتۆتە گیرزەریک، خەڵک شەڕ دەکەن، دەچێتە ماڵەکە و بە چاوی خۆی دەبینێت کە چۆن فیشەک لە ئاسماندا وەک ئەستێرە دەدرەوشێتەوە، دوای ئەوەی تێدەگات کە دۆخەکە مەترسیدارە، منداڵەکانی کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی بڕۆن، کاتژمێر ٦ی بەیانییە، گوندەکە گەمارۆ دراوە، داعش ڕێگە بە هیچ کەسێک نادات گوندەکە بەجێبهێڵێت، بووکەکەی دەیەوێت هەندێک نان و شتی تر ئامادە بکات تا لەگەڵ خۆی بیبات، بەڵام دایە شیرنە ڕێگەی پێنادات، چونکە کات بۆ هیچ شتێک نییە.
داعش بە دوای منداڵنی کچ و ژنانی گەنجدا ڕۆیشتووە، لە سایەی کوڕی دایە شیرینە، شەهید بارزان، خێزانەکە سەرەڕای گەمارۆدان ڕزگاریان دەبێت، بارزان هاوکاری دراوسێکانی دەکات نەک تەنها بۆ ڕزگارکردنی خێزانەکەیان، بەڵکو بۆ ڕزگارکردنییان، ماڵەکەیان بەجێدەهێڵن و دەڕۆن، سەرەتا دەچنە زیرەڤکی، پاشان بە پێ دەڕۆن بۆ قوبەی شێخ حێسن.
پاشان دایە شیرینە و خێزانەکەی لە ڕێڕەوی مرۆڤایەتی دەپەڕنەوە و دەچنە ناو ڕۆژئاوای کوردستان، لە کاتێکدا هێشتا لەسەر ڕێگان، هەڵەیەک دەکەن و خەریکە تووشی داعش دەبن، زۆر زوو تێدەگەن کە لەسەر ڕێگای هەڵەدان، لەلایەن دایکێکەوە وەک ”هەڤاڵ” پێشوازییان لێدەکرێت، ئاو و خواردنیان بۆ دەهێنن و پێڵاو بەسەر منداڵاندا دابەش دەکەن و چارەسەری نەخۆشەکان دەکەن.
”هیچ شوێنێک هێندەی نیشتیمانی خۆمان جوان نییە”
دایە شیرینە زۆر لە ڕۆژئاوای کوردستان نامێنێتەوە و ئەمجارە بەرەو کامپێکی باشووری کوردستان دەڕوات کە ناوی خانیکە، ڕێک ٨ ساڵە لە کامپەکانی ژێر چادرێکدا دەژین، سێ ساڵ بەسەر گەڕانەوە بۆ شنگال ، تیلیزیر ماڵی خۆیان، دایە شیرینە وتی: هیچ شوێنێک هێندەی نیشتمانی خۆمان جوان نییە، هەمیشە دەڵێم دیمەشق شیرینە، نیشتمان لەوە شیرینترە.
دایە شیرینە سەبارەت بە ئێزدییەکانی ناو کامپەکان وتی: زۆر باشترە لێرە لەژێر بەفردا بیت نەک لەو چادرانە، هەموو ڕۆژێک چادرێک لە کامپەکاندا دەسوتێت، کوڕەکەم لەناو چادرێکدایە و شەش منداڵی هەیە، ماڵێکیان نییە بگەڕێنەوە، هەزاران کەس لەم دۆخەدان، نەک تەنها کوڕەکەم، حکومەتی عێراق هیچمان بۆ ناکات، چی بکەین؟
ڕێک ١٢ ساڵ بەسەر فەرمانەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام لە دڵ و مێشکی دایکاندا وەک دوێنێ وایە، هەروەها ئەو میهرەبانییەی هەڤاڵان بۆیان کردووە هەمیشە لە دڵ و مێشکیاندایە، هەردووکیان نابێت لەبیربکرێن، بە زانینی ئەم دوو ڕاستییە، خەریکی بونیادنانەوەی ژیانی خۆیانن، پێویستە بیکەن، کەسی تر لە دەرەوە نایەت بۆ پاراستنیان، کەسی تر هیچ بۆ چاکەی ئێزدییەکان ناکات، کۆمەڵگەی ئێزدی ئێمە لە کاتی فەرمانی ٧٤دا زۆرترین ئاگاداری ئەم ڕاستیانە بوون، ئەوەی دەمێنێتەوە، ئیرادەی خەباتکردنە بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان.
کۆتایی....