لە بۆردوومانی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ٥ڕۆژنامەنووس کوژران

ڕۆژی ١٧ی ئایار ٥ ڕۆژنامەنووس لە هێرشە ئاسمانییە جیاوازەکانی ئیسرائیل، بۆ سەر کەرتی غەززە کوژران و ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە سەرەتای دەستپێکردنی کۆمەڵکوژییەوە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون، گەیشتە زیاتر لە ٢٢٢ ڕۆژنامەنووس.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاگەیەندرا کە  لەهێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆسەر ڕۆژنامەنووسانی نور قەندیل و هاوژینەکەی، عەزیز حەجار، عەبدولڕەحمان عەبدوڵا، ، ڕۆژنامەنووس خالد ئەبو سەفیان کردووەتە ئامانج، لە ئەنجامدا لەگەڵ چەند ئەندامێکی خێزانەکانیان گیانیان لەدەستداوە.

 

سەرچاوە فەڵەستینییەکان ئاماژەیان کردووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ماڵێکیان لە گەڕەکی سەفتاوی لە باکووری کەرتی غەززە بۆردوومان کردووە، بەهۆیەوە عەزیز حەجار، ڕۆژنامەنووسو فۆتۆگراف و هاوژینەکەی و منداڵەکانی کوژراون.

 

لە دیر بەلح، نور قەندیل،ڕۆژنامەنووس و هاوژینەکەی خالد ئەبو سەیف،ڕۆژنامەنووس و کچەکەیان لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە لەلایەن داگیرکەرانەوە گەمارۆدراو، کوژران.

 

لە خان یونس، فڕۆکەکانی داگیرکەری ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر شارۆچکەی قەرارە لە باشووری کەرتی غەززە، عەبدولڕەحمان عەبادلە، ڕۆژنامەنووسیان کوشت.

 

نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر سوپای داگیرکەری ئیسرائیل دانی بەوەدانا کە لە هێرشێکدا بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس، ڕۆژنامەنووسی بریندار حەسەن ئیسلاحی تیرۆر کردووە.

 

لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا هێزەکانی داگیرکەر چادرێکی ڕۆژنامەنووسیان لە خان یونس بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە ڕۆژنامەنووسێک و هاوڵاتییەکی مەدەنی کوژران و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

لە بەرەبەیانی ڕۆژی١٧ی ئایار داگیرکەری ئیسرائیل هێرشی چڕ و پڕی بۆ سەر چادرەکانی ئاوارە و نەخۆشخانەکان و هەموو ناوچەکانی کەرتی غەززە دەستپێکردووە، لە ئەنجامدا زیاتر لە ١٢٥ فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە.

 

بە پشتیوانی تەواوی ئەمریکا، ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تاوانی کۆمەڵکوژی لە غەززە ئەنجام دەدات و نزیکەی ١٧٤ هەزار فەڵەستینی کوژراون یان بریندار بوون کە زۆربەیان منداڵ و ژنن و زیاتر لە ١١ هەزار کەسیش بێسەروشوێنن.