لە ڕانیە ژنێک بە گوماناوی گیانی لەدەستدا
لە شارەدێی چوارقوڕنە، ژنێک بە گوماناوی گیانی لەدەستداو کەسوکارەکەی دەڵێن: کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ناوەندی هەواڵ
بەپێی زانیارییەکان دوێنێ ٣ی تەمووز، ژنێک لە شارەدێی چوارقوڕنەی سەر بە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، بە گوماناوی گیانی لەدەستدا.
ژنەکە ناوی "هـ.ڕ" دانیشتووی شارەدێی چوارقوڕنەیە و هاوسەرگیری کردووە، تا ئێستا پۆلیسی ڕاپەڕین هیچ زانیارییەکی لە سەر کەیسەکەی نەخستووەتەڕوو.
لە مانگی حوزەیراندا لە ناوچە جیاجیاکانی باشووری کوردستان سێ ژن کوژراون وچوار ژنیش لە کاتی دەستبەسەرکردندا ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەوە.
هەروەها لە ٥ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە هەرێمی كوردستان ١٤ ژن کوژراون و ١٠ ژنی دیكەش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە و دوو ژنی دیکەش بریندار بوون.